تەندروستی
به‌چه‌ند ڕێگایه‌خۆت ڕزگاركه‌ له‌ ئازارى گوێ
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
 گوێ یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى له‌ش ، بوونى ئازار له‌ گوێدا ئاماژه‌یه‌ بۆ تووش بوونت به‌ هه‌وكردنى گوێ ، دیاره‌ سێ جۆر هه‌وكردنى گوێ هه‌یه‌ كه‌ دووچارى ده‌بیته‌وه‌ ، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنیشى قوورس نى یه‌ كه‌ له‌ خواره‌وه‌ باسى لێ ده‌كه‌ین . 
سێ جۆر هه‌وكردنى گوێ هه‌یه‌ :-
 گوێ ى ده‌ره‌وه‌ : ئه‌و به‌شه‌ى گوێ یه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ و دیاره‌ و شه‌پۆلى ده‌نگ ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ گوێى ناوه‌ڕاست . 
 گوێ ى ناوه‌ڕاست : ده‌نگ له‌ گوێ ى ده‌ره‌وه‌ ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ ناوه‌وه‌ و زۆر ئاسان گوێى ناوه‌ڕاست دووچارى هه‌وكردن ده‌بێته‌وه‌ و ئازار دروست ده‌كات له‌ ناوه‌وه‌ى گوێدا . 
 گوێ ى ناوه‌وه‌ : به‌شى ناوه‌وه‌ى گوێیه‌ ، زۆر گرنگه‌ بۆ له‌ش ، چونكه‌ هاوسه‌نگى له‌ش ده‌پارێزێت . چۆن چاره‌سه‌رى ئازار و هه‌وكردنى گوێ ده‌كه‌یت :-
 • پێویسته‌ به‌ پێى جۆرى هه‌وكردنه‌كه‌ت دژه‌ هه‌وكردنى بۆ به‌كار بهێنیت .
 • هه‌وكردنى قورگ و له‌وزه‌تێن و لیمفه‌كان هۆكارێكه‌ بۆ ئازارى گوێ ، بۆیه‌ پێویسته‌ پشكنین بۆ قورگت بكه‌ى تا دڵنیا بیت له‌ هه‌وكردنه‌كه‌ى .
 • هۆكارى سه‌ره‌كى ئازارى گوێ بریتییه‌ له‌ هه‌وكردنى گوێ ى ناوه‌راست ، بۆیه‌ سه‌ردانى پزیشك بكه‌و بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و هه‌وكردنه‌ .
 • زۆر چاره‌سه‌رى سروشتى هه‌یه‌ ده‌توانى له‌ ڕێگه‌ى پزیشكه‌وه‌ چاره‌سه‌ریى پێ بكه‌یت 
 سه‌رچاوه‌ : موزوع.
858 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/4/2017 1:50:07 PM
زیاتر ...