تەندروستی
شه‌ش هۆكار وات لێ ده‌كات به‌رده‌وام مۆز بخۆیت
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
 مۆز یه‌كێكه‌ له‌ باشترین میوه‌ ژه‌مییه‌كان ، ده‌توانێت شوێنى ژه‌مى خۆراكیت بۆ بگرێته‌وه‌ ، بۆیه‌ شاره‌زایان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن هیچ ڕۆژێك بێ خواردنى مۆز به‌ڕێ نه‌كه‌ین ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینات و سوودى ئێجگار هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك له‌تیش بخۆیت گرنگ ئه‌وه‌یه‌ پشت گوێى نه‌خه‌یت .
 ڕۆژانه‌ خواردنى مۆز چیت به‌سه‌ر دێنێت:-
 • مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پۆتاسیۆم : پۆتاسیۆم ئه‌و كانزا گرنگه‌یه‌ كه‌ پارێزگارى له‌ دڵ ده‌كات و ده‌ست به‌سه‌ر په‌ستانى خوێندا ده‌گرێت و ناهێڵێت تووشى جه‌ڵده‌ى مێشك ببیت . 
• ووزه‌ به‌خشه‌ بۆ له‌ش . 
• مۆز كردارى هه‌رس و مژین ئاسان ده‌كات ، چونكه‌ میوه‌یه‌كى ریشاڵییه‌ .
 • چاره‌سه‌رى "قورحه‌ى گه‌ده‌" ده‌كات. 
• مۆز زۆر گرنگه‌ بۆ هیمۆگڵۆبینى خوێن ، چونكه‌ ڤیتامین "بى6" تێدایه‌ . 
• هه‌موو گیرو گرفته‌كانى پێست چاره‌سه‌ر ده‌كات
 سه‌رچاوه‌ : الیوم السابع.
3197 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/4/2017 1:46:01 PM
زیاتر ...