تەندروستی
كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى برینى ناو ده‌م
وه‌رگێڕان:شانیا حه‌سه‌ن
برینى ناو ده‌م بریتییه‌ له‌ برینێكى بچوك و به‌ ئازار له‌ناو ده‌مدا كه‌ له‌سه‌ر لێو یان پوك یان به‌شى سه‌ره‌وه‌ى ناو ده‌م دروست ده‌بێت، ئه‌م برینه‌ش دووچارى هه‌موو كه‌سێك ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك كات لاى زۆر كه‌س زۆر دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ .
هه‌ندێك له‌و برینانه‌ش له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته‌ لاده‌چن و نامێنن ،به‌ڵام زۆر به‌ئازارن.
لێره‌دا كۆمه‌ڵێك ڕێگه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى ئه‌م برینه‌ :
به‌كارهێنانى مه‌رهه‌مه‌ دژه‌ هه‌وكردنه‌كان.
دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌ مزره‌مه‌نییه‌كانى وه‌ك پرته‌قاڵ و لیمۆ.
خواردنى  هه‌موو جۆره‌كانى سارده‌مه‌نى به‌ سووده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى برینى ناو ده‌م.
592 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/4/2017 1:33:32 PM
زیاتر ...