ترافیک
كامێره‌ جێگیره‌كان ده‌خرێنه‌وه‌ كار
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

بۆماوەی چەند مانگێکە پرۆژەی چاک کردن و دانانی کامێرای جێگیر لە شەقامەکانی شاری سلێمانی دەستی پێکردووە و سەبارەت بە تەواو بوونی پرۆژەکەش و ئاشکرا کردنی کاتەکەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.

ڕائید کاروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ئاڕاستە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی کۆمپانیاکە لەساڵی ٢٠١٤ دەستی بەکارەکانی کرد و دواتر لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە لیژنەی لەسەر پێکھێنرا،لەماوەی ڕابردوودا ئەو کۆمپانیایە دووجار داوای تۆمار کرد بۆ دووبارە کارکردنەوە لە پرۆژەکە.

وتیشی: دواجار وەزارەتی ناوخۆ ڕەزامەندی لەسەر دەستبەکار بوونی دەربڕی و بۆ ماوەیەکیشە سەرقاڵی کار کردنن لەو پرۆژەیە.

ڕائید کاروان محەمەد ڕاشیگەیاند: لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت و تەنھا ھەندێک وردەکاری تەکنیکی ماوە،لەکاتی بەکار خستنیشیدا لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە شۆفێرانی لێ ئاگادار دەکەینەوە

2605 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/4/2017 11:45:25 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ