هونەر
بۆیەکەم جار لە زانکۆی ڕاپەڕین فلیمی پەروەردەی و ڕۆشنبیری نمایش دەکرێت
ئاڕاستە : هەردی حەسەن


بەمەبەستی زیاتری بواری پەروەردەی و ڕۆشنبیری ڕەخساندنی کەشێکی گونجاوی خوێندن بۆ خوێندکاران بۆیەکەم جار لە سەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام لە زانکۆی ڕاپەڕین فلیمی پەروەردەی و ڕۆشنبیری نمایش دەکات.

ئاراز ڕەمەزان بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " لە پڕۆژەیەکی تازە و ناوازەیدا و بۆ یەکمین جار  ئێمە لە زانکۆی ڕاپەڕین هەفتانە هەموو ڕۆژانی یەک شەممە هەڵدەستین بەنمایش کردنی فلیمێکی گرنگ و بەناوبانگ بۆ خوێندکارانمان " .

ناوبراو وتیشی " ئێمە دەمانەوێت لەم ڕێگەیەوە ئاستی هۆشیاری و زانستی خوێندکاران  بەرز بکەینەوە هاوکات بواری سینەما ئاشنای خوێندکاران بکەین لە ناوچەکەدا گرنگی بە سینەما بدرێت ، هەوڵی لەم شێوەیەش لە زانکۆکانی تر هەبووە ، بەڵام ئەم هەوڵەی  زانکۆی ڕاپەڕین جیاوازە کە پڕۆژەکەی ئێمە لە نمایش کردن بەشێوەیەکی بەردەوام دەبێت تا کۆتای ساڵی خوێندن ".

114 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/4/2017 11:30:39 AM
زیاتر ...