تەندروستی
ئەندازیاری خۆراک تەواوی ڕاستیەکان دەخاتەڕوو
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بوونی جۆرێکی شیر لە جۆری ئەبتامیل لیژنەکانی بەدواداچون پشکنینیان بۆ شیرەکە کردو دەرکەوت هەموو ئەو دەنگۆیانە دورن لە ڕاستیەوە.
لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک و سەرپەرشتیاری لیژنەکانی بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانیکی تایبەتدا بۆ ئاڕاستە ڕایگەیاند:دوای بڵاو بونەوەی دەنگۆی بونی زیانی  جۆرێكی شیری منداڵ جۆری ئەبتامیل  كە گوایە زیان بە تەندروستی منداڵ دەگەیەنێت ڕاستەوخۆ لەلایەن لیژنەی تەندروستی و خۆراك بەشی پشكنین و بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیبەدواداچونی بۆكرا.
باس لەوەشکرد: نمونەی وەرگیرا لە تاقیگەی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی پشكنین بۆكرا لەئەنجام دا دەركەوت هیچ كێشەیەك لەو جۆری شیرەدا نی یەو هیچ زیانێكی نی یە بۆ تەندروستی مناڵ.
وێنەی پشكنینەكانی تاقیگە بە بەڵگەوە:

584 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/3/2017 9:26:52 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ