تەندروستی
جیاوازیەکانی نانی سپی و بۆر
ئاڕاستە:چاوان حسام
بەپێی توێژینەوەیەکی لیژنەکانی بەدوداچوون دەرکەوتووە نانی بۆر باشترە لە نانی سپی .
لەشکر حەمید ، ئەندازیاری خۆراک و سەرۆکی لیژنەکانی بەدوداچوون لە  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیی بڵاوی کردۆتەوە و دەڵێت:بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە  نانی بۆر(جۆ) ڕێژەیەكی باش ڕیشاڵی سروشتی لە پێكهاتەكەیدا هەیە ئەمەش كاریگەری هەیە لەسەر شێرپەنجەی گەدەو ڕیخۆڵە.

باس لەوەشکردووە: نانی بۆر كرداری هەرسكردن ئاسان دەكات‌و یارمەتی مژینی پێكهاتەكانی خۆراك دەدات بۆ جەستە، هاوكات نانی جۆ هۆكارە بۆ دابەزاندنی كێش بەهۆی ئەوەی زۆربەی كات وا هەست دەكەیت تێریت‌و ئارەزووی خواردن كەم دەكات.

ئەوەشی ڕونکردۆتەوە:دەربارەی نانی سپی(گەنم)، ئەگەر بێت‌و كەپەكەكەی لا نەبرێت‌و نەبێژرێتەوە، هەمان سوودی نانی جۆی هەیە، بەڵام تا ئێستا نەبووە بە نەریت لە شوێنە گشتییەكان لەپاڵ نانی سپی نانی بۆر(جۆ) بەكاربهێنرێت بە تایبەتی لەو شوێنانەی خواردنی خێراو لەفەی لێ دەفرۆشرێت.
719 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/3/2017 7:13:51 PM
زیاتر ...