وەرزش
زێدان لە کێشەیەکی گەورەدایە و لەتواناکانی سێ یاریزان بێبەش دەبێت
ئاڕاستە:کاوان عومەر


یانەی ڕیاڵ مەدرید لەیاری هەفتەی داهاتوو بەرامبەر سیڤیلیا لەتواناکانی ڕامۆس و کارڤاخال و کاسیمیرۆ بێبەش دەبێت.

لەیاری شەوی ڕابردوو بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریگار بەکارتی کرایەوە دەرەوەی یاریگاو ناتوانێت لەیاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر سیڤیلیا ئامادەبێت.

هەروەها هەریەکە لە کاسیمیرۆ و کارڤاخال بەهۆی هەبوونی ٥ کارتی زەردەوە ناتوانن بەشداری ئەو یاریە بکەن.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەوەرزی ئەمساڵدا ئاستێکی خراپ پێشکەشدەکات و بە کۆکردنەوەی ۲۸ خاڵ لە پلەی چوارەم دێت و ۸ خاڵ لەدوای یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگەوەیە .
310 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/3/2017 4:08:32 PM
زیاتر ...