کۆمەڵایەتی
چۆن دەبیتە پیاوێکی نمونەی و ڕۆمانسی
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون.

پیاوان پێویسته‌ بزانن چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ داوای‌ هاوسه‌رگیری‌ ، چونكه‌ خانمان به‌په‌رۆشییه‌وه‌ چاوه‌ڕێ‌ ی‌ ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ داوای‌ هاوسه‌رگیری‌ لێ‌ بکات ، له‌ خواره‌وه‌ باس له‌و كردارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پێویسته‌ پیاوان په‌یڕه‌وی‌ بكه‌ن .
ئه‌و خالاَنه‌ش بریتیین له‌ :-
هه‌وڵ بده‌ داواکردنەکە له‌ ڕۆژی‌ خۆشه‌ویستیدا بیكه‌ی‌ به‌ "سوپرایز " بۆی‌ ، ئه‌ویش به‌ ئاماده‌كردنی‌ پارچه‌ ڤیدۆیه‌كی‌ ژووانه‌كانتان ، یان پێدانی‌ ئه‌ڵقه‌یه‌كی‌ هاوسه‌رگیری‌ یان به‌ ناردنی‌ چه‌پكێك گوڵ كه‌ نامه‌ی‌ دووپات كردنه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ و هه‌ر شتێك ئه‌و خانمه‌ ئاره‌زووی‌ بكات .
نمایشی‌ یادگارییه‌كان بۆ نموونه‌ یه‌كه‌م شوێنی‌ ژووان به‌ستنتان كوێ‌ بوو ، ده‌توانی‌ له‌و شوێنه‌دا بۆ نمایشی‌ ئه‌و داواكردنه‌ت تێدا ئه‌نجام بده‌ی‌ و ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ هێنانه‌وه‌ یادی‌ هه‌موو یادگارییه‌كانی‌ نێوانتان .
باشتروایه‌ شوێنێكی‌ قه‌شه‌نگ و ڕۆمانسی‌ ده‌ست نیشان بكه‌ی‌ بۆ زیاتر دڵ خۆشی‌ خانمه‌كه‌ و به‌ شێوه‌ی‌ ڕۆمانسی‌ داوای‌ هاوسه‌رگیری‌ لێ‌ بكه‌یت.
سه‌رچاوه‌ : عرب ویدینك.
1255 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/3/2017 4:06:33 PM
زیاتر ...