تەندروستی
دایكان ئاگادارى ئه‌م جۆره‌ شیره‌ بن
وه‌رگێڕان:به‌هار ئه‌حه‌د

ده‌سه‌ڵاتى فه‌ره‌نسا جۆره‌ به‌رهه‌مێك له‌ شیرى منداڵان له‌ بازاره‌كان دكشێنێته‌وه‌ ، دواى توش بوونى 20 منداڵى شیره‌ خۆره‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار 6 مانگه‌وه‌یه‌ به‌ به‌كتریاى (سالمۆنیلا) به‌هۆى ئه‌و شیره‌وه‌.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ره‌نسى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كداڕایگه‌یاند:كردارى كشانه‌وه‌كه‌ سێ وه‌جبه‌ى دیارى كراو له‌ به‌رهه‌مى شیرى منداڵان ده‌گرێته‌وه‌  كه‌ له‌ ماوه‌ى نێوان مانگى ته‌موز و مانگى تشرینى دووه‌م له‌ كارگه‌ى سه‌ر به‌ كۆمپانیاى(Lactalis Nutrition Santé)به‌رهه‌م هێنراوه‌.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڕه‌نسا داواى له‌و خێزانانه‌ كرد كه‌م ئه‌م جۆره‌ شیره‌ به‌كار ده‌هێنن ،كه‌ دووجورى تایبه‌تن به‌و منداڵه‌ شیره‌ خۆرانه‌ى كه‌ هه‌ستیریان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر(لاكتوز)، دروست بوونى هه‌ستیارى به‌ به‌كتریاى (سالمونیلا) له‌ دواى سێ ڕۆژ ده‌رده‌كه‌وێت پاش به‌كارهێنانى شیره‌ پیس بووه‌كه‌.

804 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/3/2017 10:51:33 AM
زیاتر ...