کۆمەڵایەتی
پیاوان ئاره‌زووى بۆنى قژ و له‌ش ده‌كه‌ن
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
شاره‌زایان له‌ بوارى كۆمه‌ڵایه‌تیدا باس له‌و گرفتانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زۆر باوه‌ له‌ نێو هاوسه‌راندا ، بۆیه‌ ئامۆژگارى هاوسه‌ران ده‌كات ، چى تر شه‌رم له‌یه‌ك نه‌كه‌ن و ئه‌م كردارانه‌ ئه‌نجام بده‌ن ، به‌تایبه‌تى خانمان بۆ زیاتر نزیك بوونه‌وه‌ى سه‌رجێییان . 
ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ش كه‌ پێویسته‌ خانمان ئه‌نجامى بده‌ن :-
 • كه‌له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستیت ، پێویسته‌ به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ پێشوازى نانى به‌یانى له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت .
 • هه‌وڵ بده‌ شه‌وان هه‌رگیز لێى دوور نه‌بیت ، به‌ جۆرێك به‌ كه‌ ئاره‌زوو و خه‌ونى ئه‌و بیت ، ده‌توانى به‌ قسه‌ و ڕه‌فتارى ڕۆمانسى لێى نزیك ببیته‌وه‌ .
 • زۆرگرنگه‌ له‌سه‌رجێ خانمان بۆن خۆش بن ، به‌تایبه‌تى قژ و جه‌سته‌ ، چونكه‌ پیاوان ئاره‌زووى بۆنى قژ و له‌ش ده‌كه‌ن .
 • نه‌رم و نیانى و ده‌نگى ناسكى و ناز كردنى خانمان سه‌رچاوه‌ى نزیك بوونه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تى .
 • خۆڕازاندنه‌وه‌ و جل و به‌رگى نه‌رم و ته‌نكى خانمان گرنگه‌ بۆ سه‌رنجى هاوسه‌ره‌كه‌ى.  • پێویسته‌ خانمان شه‌رم بنێن به‌لاوه‌ و ئه‌و كردار و ڕه‌فتارانه‌ ئه‌نجام بده‌ن كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى ئاره‌زووى لێیه‌تى . 
سه‌رچاوه‌ : خبریه‌.
586 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/2/2017 12:20:29 PM
زیاتر ...