تەندروستی
به‌ئاسانى خۆت له‌ هه‌وكردنى گه‌ده‌ ڕزگاربكه‌
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
 هه‌وكردنى گه‌ده‌ یه‌كێكه‌ له‌ گیرو گرفته‌ باوه‌كان ، زۆر كه‌س به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خواردنى كۆمه‌ڵێك خۆراكى ناته‌ندروست كه‌ ده‌بێته‌ هۆى بریندار بوونى دیوارى گه‌ده‌ .
 به‌پێ ى ماڵپه‌ڕىmayoclinic ئه‌مه‌ریكى باس له‌ نیشانه‌كانى هه‌وكردنى گه‌ده‌ ده‌كات :-
 • بوونى ئازارى توند له‌ گه‌ده‌تدا ، ئه‌گه‌رى زۆره‌ ببێته‌ هۆى تووش بوونت به‌ قورحه‌ى گه‌ده‌ یان شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده‌. 
• به‌رده‌وام هه‌ست به‌ هێڵنج ده‌كه‌یت.
 • به‌دهه‌رسى و ناڕێكى له‌ گه‌ده‌تدا . 
• سكچوون و هه‌ڵئاوسانى گه‌ده‌ و غازات.
 • هه‌ست كردن به‌ سوتانه‌وه‌ى گه‌ده‌ .
 • به‌رده‌وام هه‌ست كردنت به‌ هیلاكى و ماندوێتى .
 • ڕه‌نگى پیسایى تۆخ ده‌بێت .
 • له‌ده‌ست دانى ئاره‌زووى خواردن و كه‌م بوونه‌وه‌ى كێشى له‌ش. 
چۆن به‌ئاسانترین ڕێگه‌ خۆت ڕزگار ده‌كه‌یت له‌ هه‌وكردنى گه‌ده‌ ؟ 
• دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌ ، چونكه‌ سووتانه‌وه‌ى گه‌ده‌ و هه‌وكردنى زیاد ده‌كات . • به‌هیچ جۆرێك نابێت ژه‌مى گه‌رم بخۆیت . 
• نابێت خواردنه‌وه‌ غازییه‌كان بخورێت ، به‌ڵكو باشتروایه‌ شله‌مه‌نى سروشتى بخورێته‌وه‌ .
 • به‌رده‌وام سه‌ووزه‌ و میوه‌ بخۆ . 
• ده‌توانى گیایى سروشتى بخۆیت كه‌ گه‌ده‌ت ئارام ده‌كاته‌وه‌ .
 سه‌رچاوه‌ : الیوم السابع.
1242 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/2/2017 11:21:53 AM
زیاتر ...