تەندروستی
ئایا پشیلە زیانی زۆرترە یا سود؟
ئاڕاستە: ئیمان زەندی


پشیلە یەکێکە لەگیاندارە گۆشتخۆرەکان و شێوەیەکی زۆر جوان و ژیکەڵەی هەیە کە زۆر کەس خۆشی دەوێت، هەروەها دەستەمۆکردنی پشیلە بۆ نۆهەزار ساڵ دەگەڕێتەوە.
پرسیارەکە لێرەدایە ئایا پشیلە سودی زۆرترە یاخود زیانی؟ لەگەڵمانبن:
سوودەکانی:
- پشیلە ئارەزوی یاریکردنی زۆرە، بەمەش بەخێوکەرەکەی ئاسودە دەکات.
- پشیلە دورمان دەخاتەوە لەم نەخۆشیانە (نەخوشی دڵ، نەخۆشی مولولەکانی خوێن، حاڵەتی دەرونی، بەهیزکردنی توانای بەرگری لەش، کەمبونەوەی هەستیاری وەکو ڕەبۆو هەناسە توندی، منداڵان کەمتر توشی نەخۆشی دەبن، چەوری لەش کەم دەکات چونکە بەبەردەوامی وەرزش دەکەیت و دەجوڵێن، کەمبونەوەی ڕێژەی توشبوون بەجەڵتەی مێشک).
- ئەو منداڵانەی لەگەڵ پشیلە دەژین، لەڕوی پەیوەندیکردنیان لەگەڵ خەڵکی باشتر دەبن.
- ئەو خرمەخرمەی پشیلە دەیکات، چارەسەرە بۆ زۆر نەخۆشی و سترێسی بەخێوکەرەکە کەم دەکاتەوە.
- هەروەها پشیلە ھەمیشە بەبەردەوامی خۆشەویستی و دڵخۆشییت پێ دەبەخشێ
زیانەکانی:
- توشبوون بەھەوکردنی چاو و دروستبوونی ڕیبۆق فرمێسک ڕشتن، هەربۆیە لەدوای دەستلێدان پێویستە دەست بشۆرێت
- پشیلە دەتوانێت کۆمەڵە ڤایرۆسێک بگوازێتەوە بۆ مرۆڤ کە کار لەکۆدەمار دەکات، بەمەش توشی ڕەقبوونی دەمارەکان دەبێت
- تۆکسۆپلازما بونەوەرێکی تاك خانەییە، توشی پشیلە دەبێت کاتێك کە گۆشتی خاو بخوات یاخود گۆشتی توشبوی ئاژەڵێکیتر بخوات ئەوا لەڕێگەی دەستلێدانی پشیلەکەوە دەگوازرێتەوە
- نەخۆشیی چڕنوكی پشیلە، پشیلە چڕنوکەکانیان زۆر مەترسیدارەو توشی زۆر نەخۆشیی کوشندەت دەکات، کە ئەویش بەھۆی ئەو میکرۆبانەی ناو نینۆکەکانیانەوەیە
- گازی پشیلە، گازگرتنی لەکەسێك جۆرەھا نەخۆشی دەگوازێتەوە، ھەر کەسێک گازی پشیلە گازی لێبگرێت دەبێت دەستبەجێ کەسەکە ببرێتە لای پزیشک، چونکە یەکێك لەنەخۆشییە دیارەکانی لەگازی پشیلەوە دەگوازرێتەوە (کالتیتانۆس)ە.
- پشیلە زیانیشی هەیە بۆ ژنان کە ئەویش نەخۆشییەکی زۆر دیارو باوە کە کچان و ژنان لەڕێی پشیلەوە تووشیان دەبێت، ئەویش نەخۆشیی دەردە پشیلەیە کە دەبێتەھۆی ئەوەی ئافرەت منداڵی نەبێت، یاخود منداڵی بەمردویی لەدایک دەبێت
2653 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/1/2017 10:34:38 PM
زیاتر ...