زانست
گەوهەری تایبەتمەندیەکانی مۆبایل mate 10
ئاڕاستە:جەعفەر حشێن
ئەمڕۆلە سلێمانی لە ئەهانگێکدا هەموو تایبەتمەندیەکانی مۆبایل mate 10 خرایەڕوو.
کۆمپانیای هواوی هەردوو مۆبایلی مایت دە ( Mate 10 ) و مایت دە پرۆ( Mate 10 Pro )ی لەمەراسیمێکدا پێشکەشی هاوبەشەکانی لەشاری سلێمانی کرد.
ئەمڕۆ ٥شەممە پیتەر فینگ بەڕێوەبەری گروپی هواوی لە عێراق لەوتەیەکیدا ڕایگەیاند: بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد لە زنجیرەی مایت 10 ڕێگەدەدات سنوورەكان ببڕن و بچنە سەردەمی مۆبایلی زیرەك، كاراكردنی نێوان مرۆڤ و ئامێر بەرەو پێش دەبات، ئەمەش بەهۆی توانای بەرز و خێرایی و توانای بەرزی داونلۆد و پەیوەندی خێرا، هەروەها ئەزموونی زیاتر بۆ بەكارهێنەر دابیندەكات.
تایبەتمەندییەكانی زنجیرە مۆبایلی هواوی مایت 10 و مایت 10 پرۆ:
1- پڕۆسێسەری كیرن 970، یەكەم پرۆسێسەرە كە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد تایبەت بەمۆبایل لەخۆ دەگرێت ، هەروەها یەكەی كارپێكردنی هەستیار (NPU) .
2- سیستەمی بەكارهێنەری راستەوخۆ (EMUI X.0) تازەو ئاسان كە بەسیستەمی ئەندرۆید (ڤیرژنی 8.0) كاردەكات .
 3- شاشەی نمایش لە هواوی FullView Display لەگەڵ دیزاینی شوشەیی 3D، شاشەكەی لەقەبارەی 5.9 ئینجە بەكوالیتی (16:9) لەگەڵ سیستەمی دینامیكی بەرز HDR10 ، بەڵام شاشەی مۆبایلی مایت 10 پرۆ لەقەبارەی 6 ئینج بەتەكنەلۆژیای OLED كاردەكات بەكوالیتی (18:9) لەگەڵ سیستەمی دینامیكی بەرز HDR10 بۆ ئەوەی ئەزموونی سەیركردنی دیمەنی ڤیدیۆكان بێ هاوتا بێت.
4- هواوی لەگەڵ كۆمپانیای لایكا هاوكار بووە بۆ ئەوەی هەردوو مۆبایلی مایت 10 و مایت 10 پرۆ سیستەمی دەبل كامیرا لەخۆ بگرێت ، ئەو سیستەمە بریتیە لە كامیرای یەكەم بەكوالیتی 12 میگاپیكسل لەگەڵ هەستیاری رەنگەكان (RGB) ، كامیرای دووەم بە كوالیتی 20 میگاپیكسل لەگەڵ هەستیاری رەنگەكان (monochrome) و چەسپاندنی وێنەكان (OIS) .
5- پاتریەكی بەتوانای 4000 میللی ئەمپێر لەكاتژمێرێكدا كەبەسیستەمی زیرەك كاردەكات ، سیستەمی شەحنی خێرا رێگا دەدات لەماوەی 10 خولەك 20% ی ئامێرەكە شەحن بكرێت و لەماوەی 30 خولەكدا 58%ی ئامێرەكە شەحن بكرێت .
6- هواوی 3 پاشكۆی دەركرد بۆ مۆبایلەكانی مایت 10 كەبریتین لە كامیرای ئینڤیژن 360 ‘ (EnVizion 360 Camera) كەتوانای وێنەگرتنی فۆتۆگرافی بەكوالیتی 5K هەیە و وێنەگرتنی ڤیدیۆ بە گۆشەی 360 پلە بەكوالیتی 2K ، پاشكۆی دووەم بریتیە لە پاتری شەحنی گواستراوە كە شەحنی خێرای لەگەڵە ، پاشكۆی سێیەمیش میزانی زیرەكە بۆ راگرتنی زانیارەكان .

70 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/1/2017 11:59:10 AM
زیاتر ...