تەندروستی
نیشانه‌كانی‌ كه‌می مه‌گنسیوَن له‌ له‌شدا
وه‌رگێڕان:شانیا حه‌سه‌نن
ڕه‌نگه‌ زوَرێك له‌ ئێمه‌ زوَركات هه‌ست به‌ بوونی‌ ئازار بكه‌ین له‌ له‌شماندا بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بزانین هوَكاره‌كه‌ی‌ چییه‌،كوَمه‌ڵێك له‌ ئازاره‌كان به‌هوَی‌ كه‌می‌ مه‌گنسیوَم له‌له‌شدا دروستده‌بن .
لێره‌دا كوَمه‌ڵێك له‌ نیشانه‌كانی‌ كه‌می‌ مه‌گنسیوَمتان پێ‌ ئاشنا ده‌كه‌ین:
بوونی‌ ئازار له‌ ماسولكه‌كان و هه‌ستكردن به‌ ڕه‌قبوونی‌ ماسولكه‌كان به‌ به‌رده‌وامی‌.
ویستی‌ به‌رده‌وام بوَ خواردنی‌ چوَكوَلاته‌.
هه‌ستكردنی‌ به‌رده‌وام به‌ دوودڵی‌ و دڵه‌ڕاوكێی‌ و خه‌موَكی‌ .
به‌ گرانی‌ خه‌ولێكه‌وتن.
قه‌بزی‌ به‌رده‌وام .
زرنگانه‌وه‌ی‌ گوێ و هه‌ستكردن به‌ سه‌رئێشه‌ی‌ به‌رده‌وام.
دروستبوونی‌ ناڕێكی‌ له‌ لێدانی‌ دڵ .
سڕبوونی‌ په‌له‌كان و هه‌ستكردن به‌ خاوبوونه‌وه‌و ته‌مه‌ڵی‌ .
وه‌ له‌ گرنگترین ئه‌و خوَراكانه‌ی‌ كه‌ ڕێژه‌یه‌كه‌ زوَریان له‌ مه‌گنسیوَم تێدایه‌ بریتین له‌:
كه‌له‌رم و سپێناخ و توَوی‌ كه‌تان و كونجی‌ و گوڵه‌به‌ڕوَژه‌ و چوَكوَلاته‌به‌هه‌موو جوَره‌كانییه‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ چوَكوَلاته‌ی‌ ڕه‌ش و گازوَ و بوندوق و بادامی‌ شیرین و نیسك و موَز و ئارد به‌ كه‌په‌كه‌وه‌ و په‌تاته‌و خوارده‌مه‌نییه‌ ده‌ریاییه‌كان به‌تایبه‌تی‌ ڕوَبیان ،هه‌روه‌ها برنجی‌ بوَر و هه‌نجیری‌ وشك ڕێژه‌یه‌كی‌ زوَریان له‌ مه‌گنسیوَم تێدایه‌.
508 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/30/2017 5:08:35 PM
زیاتر ...