تەندروستی
چاره‌سه‌ری‌ ئازاری‌ سوڕی‌ مانگانه‌
وه‌رگێڕان:شانیا حه‌سه‌ن
هه‌ندێك له‌ خانمان ئازارییان هه‌یه‌ له‌كاتی‌ سوڕی‌ مانگانه‌دا ،وه‌هه‌ندێك جاریش ئازاره‌كه‌ كه‌م نییه‌ و به‌ نزیكه‌ی‌ له‌ هه‌ر 10 خانمێك یه‌كێك وایه‌.
دوو جوَر ئازاری‌ سوڕی‌ مانگانه‌ هه‌یه‌:
جوَری‌ یه‌كه‌م، ئه‌م جوَره‌ زوَر بلاَوه‌ به‌هوَی‌ مادده‌ی‌ كیمیای‌ سروشتی‌ له‌شه‌وه‌ كه‌ ناوده‌برێت به‌ پڕوَستاگلانین و كوَده‌بێته‌وه‌ له‌ناوپوَشی‌ ڕه‌حمدا كه‌ ده‌بێته‌ هوَی‌ گرژبوون و به‌لێشاو هاتنی‌ خوێن كه‌م ده‌كات بوَڕه‌حم و ده‌بێته‌ هوَی‌ دروستبوونی‌ ئازار.
جوَری‌ دووه‌م، ئه‌م جوَره‌ به‌هوَی‌ بوونی‌ هه‌وكردنی‌ ناوپوَشی‌ ڕه‌حم یان گرێ‌ لیمفه‌كان یان هه‌وكردنی‌ حه‌وز دروست ده‌بێت .
نیشانه‌كانی‌ ئازاری‌ سوڕی‌ مانگانه‌ :
نیشانه‌كانی‌ ئازاری‌ سوڕی‌ مانگانه‌ له‌ جوَری‌ یه‌كه‌م بریتتیه‌ له‌ دروستبوونی‌ ئازار له‌ خوارووی‌ پشت یان به‌شی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ قاچ یان خوێن به‌ربوون و سه‌رئێشه‌ و هه‌ستكردن به‌ هیلاكی‌ و هه‌ڵئاوسانی‌ له‌ش و سكچوون و گوَڕانی‌ باری‌ ده‌روونی‌ .
نیشانه‌كانی‌ ئازاری‌ سوڕی‌ مانگانه‌ له‌ جوَری‌ دووه‌م به‌ ئازارتره‌ وه‌ك له‌ جوَری‌ یه‌كه‌م و ده‌بێته‌ هوَی‌ دروستبوونی‌ ناڕێكی‌ له‌ سوڕی‌ مانگانه‌دا و هه‌روه‌ها ده‌بێَته‌ هوَی‌ خوێن به‌ربوونی‌ قورس و بوونی‌ ئازار له‌كاتی‌ جوتبووندا.
 هه‌ردوو جوَری‌ ئازاری‌ سوڕی‌ مانگانه‌ چاره‌سه‌رییان هه‌یه‌:
چاره‌سه‌ری‌ جوَری‌ یه‌كه‌م بریتییه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ كیسی‌ ئاوی‌ گه‌رم بوَ سه‌ر سك و هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی‌ ئازار شكێنه‌كانی‌ وه‌ك پانادوَڵ و پڕوَڤین و كاتافلام حه‌بی‌ دژه‌ سكپڕی‌ ئه‌گه‌ر له‌كاتی‌ ده‌سپێكی‌ ئازاره‌كه‌دا بخورێت ده‌بێته‌ هوَی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ یان نه‌هێشتنی‌ ئازار ،وه‌ جگه‌ له‌م چاره‌سه‌رانه‌ هیچ شتێكی‌ دیكه‌ وه‌ك چاره‌سه‌ری‌ ڕووه‌كی‌ یان خوَراكی‌ یانده‌رزی‌ چینی‌ نابنه‌ هوَی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ یان نه‌هێشتنی‌ ئازار.
چاره‌سه‌ری‌ جوَری‌ دووه‌م ،ئه‌م جوَره‌یان ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی‌ پزیشكه‌وه‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت به‌پێی‌ هوَكاره‌كه‌ی‌ .
1227 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/30/2017 4:00:19 PM
زیاتر ...