کۆمەڵایەتی
سووده‌كانى بێ كاره‌بایى
ئاڕاسته‌:چاوان حسام
مامۆستایه‌كى زانكۆده‌ڵێت: له‌ڕووى ده‌روونیه‌وه‌ ڕووناكى زۆر زیانى هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ و بارى ده‌روونى كه‌سه‌كه‌ نائارام ده‌كات هه‌موو مرۆڤێك باشتره‌ له‌به‌رده‌م ڕووناكى كه‌م دابنیشێت.
سه‌باره‌ت به‌ سووده‌كانى بێ كاره‌بایى  م. شیرین حسێن مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕى ده‌روونیمان دواند ووتى: ڕووناكى زۆر بۆ بارى ده‌روونى باش نیه‌ هه‌موو كات ئه‌گه‌ر مۆمێك دابگیرسێنیت یان له‌به‌ر ڕۆشنایه‌كى كه‌مدا دابنیشیت ئارامیت پێده‌به‌خشێت ، به‌ڵام ئه‌مه‌ وه‌كو حه‌زى خۆت كه‌ دای نه‌گیرسێنیت نه‌وه‌ك كاره‌با نه‌بێت له‌ كاتێكیشدا كه‌ نه‌وت نه‌بێت و غاز نه‌بێت له‌ڕووى ده‌روونیه‌وه‌ ئه‌وه‌نه‌ى تر سه‌رمات ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاره‌بات هه‌بێت و خۆت به‌كار نه‌هێنیت ئارامیت پێ ده‌به‌خشێت . 
له‌ كۆتاى قسه‌كانیدا باسى له‌وه‌كرد:به‌ڕاى من نابێت كاره‌با ببڕێت ، له‌ وڵاتان ئه‌گه‌ر كاره‌با بۆ 1 خوله‌كیش ببڕێت ملێۆنه‌ها پاوه‌ن یان دۆلار سزایه‌تى ، به‌ڵام وه‌ك ئه‌گه‌ر كاره‌بات هه‌بێت و خۆت داینه‌گیرسێنیت بۆ ئه‌وه‌ى وزه‌یه‌كى زۆر به‌كار نه‌هێنیت ، هیوادارم كاره‌با نه‌بڕێت هیچ كات وڵات بێكاره‌با نه‌بێت.
له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عه‌ره‌بیشه‌وه‌  چه‌ند سوودێكى بێ كاره‌بایمان وه‌رگرتووه‌  ، ئه‌مه‌ش سوده‌كانه‌:-
بڕینى كاره‌با واده‌كات گوێت له‌ ڕووداوه‌كانى ده‌ره‌وه‌بێت و بگه‌ڕێیته‌وه‌ ناو ژیانى ڕاسته‌قینه‌.
كۆكردنه‌وه‌ى خێزان له‌ ده‌ورى یه‌ك و تازه‌كردنه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى ناو خێزان  .
خوێندكار كاتێكى زیاترى ده‌بێت بۆ وانه‌كانى و به‌ده‌ست هێنانى بڕوانامه‌ى به‌رز.
ئارامكردنه‌وه‌ى مێشك و ڕۆح له‌ هیلاكى و ماندووبوونى ژیان.
زوو خه‌وتن و خه‌وێكى ئارام.
داگیرسانى مۆم كه‌شێكى ئارام و ڕۆمانسیت پێده‌به‌خشێت .
مه‌ترسى شۆرتى كاره‌بات نابێت.
له‌ڕووى ئابووریشه‌وه‌ تێچوه‌یه‌كى كه‌متر ده‌بێت ، بازاڕى مۆم و لایت و چرا باش ده‌بێت.
سوودى هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌رده‌وام ئیشیان به‌كاره‌با هه‌یه‌ و مێشكیان ئارام ده‌بێت.
چاو ئیسراحه‌ت ده‌كات .
1188 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/29/2017 3:52:12 PM
زیاتر ...