تەندروستی
چه‌ند خاڵێك بۆ پاككردنه‌وه‌ى نه‌خۆشى له‌ش
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
كۆمه‌ڵێك ڕێنمایى هه‌یه‌ كه‌ له‌ش پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ك كه‌له‌جه‌سته‌دا بوونیان هه‌یه‌ ، ڕه‌نگه‌ زۆر نه‌خۆشى هه‌ن له‌ دواى ماوه‌یه‌كى دوور و درێژ نیشانه‌كانى ده‌رده‌كه‌ون و هه‌ستییان پێ ده‌كه‌یت . 
به‌ په‌یڕه‌وى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ خۆت له‌هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك پاك بكه‌ره‌وه‌:-
1 نیزامى خۆراكى ته‌ندروست : زۆر خۆراك هه‌ن له‌رووى ته‌ندروستییه‌وه‌ زۆر گرنگن بۆ له‌ش ، كه‌ جه‌سته‌ له‌ هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك پاك ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وانیش بریتیین له‌ (هه‌نگوین و ڕه‌شكه‌ ) هه‌ریه‌كه‌یان به‌ جیا بخۆ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگى ته‌واو بده‌ به‌ سه‌ووزه‌ و میوه‌ ، دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنى گۆشتى سوور و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و خواردنه‌وه‌ى قاوه‌ش له‌بیر مه‌كه‌ .
2 ئه‌نجامدانى وه‌رزش : ڕۆژانه‌ به‌رده‌وام وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ ، چونكه‌ وه‌رزش و جووڵه‌ى له‌ش زۆر پێویسته‌ بۆ له‌ش به‌تایبه‌تى وه‌رزشى ڕاكردن سووڕى خوێن چالاك ده‌كات .
3 هه‌ر هۆكارێك كه‌ ده‌بێته‌ زه‌برى ده‌روونى لێى به‌دوور به‌ ، چونكه‌ ئه‌م زه‌بره‌ سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ ڕێژه‌ى به‌رز بوونه‌وه‌ى زۆر نه‌خۆشى . 
4 هه‌رگیز خواردنه‌وه‌ى ئاو به‌به‌رده‌وامى له‌بیر مه‌كه‌ ، چونكه‌ هه‌موو تاكێك پێویسته‌ ڕۆژانه‌ "8" كوپ ئاو بخواته‌وه‌ و ئاو به‌ ڕێك خه‌رى هه‌موو سیسته‌مه‌كانى له‌ش داده‌نرێت . 
سه‌رچاوه‌ : كیف 24.
563 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/29/2017 3:45:32 PM
زیاتر ...