ترافیک
ژمارەی ترافیک لایتەکانی سلێمانی و دەوروبەری زیاد دەکرێن.
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

ژمارەی ترافیک لایتەکان لەشاری سلێمانی و دەوروبەری زیاد دەکات و وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت: لە ئێستادا(٨)ترافیکی یەکتربڕ بۆ سلێمانی و (٢٧)دانەی تر بۆ قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری کڕێنراوە.

ڕائید کاروان محمەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ئاڕاستە ڕایگەیاند: لە ئێستادا(٨) ترافیکی تازەی یەکتربڕی و گۆڕەپانەکان بۆ شاری سلێمانی کڕێنراوە و بەمەش ژمارەی ترافیکەکان دەگاتە(٢٠)دانە.

وتیشی: لەماوەی ڕابردوودا تەنھا(١٢)ترافیک ھەبوو ئەوانیش لەم ماوەیەدا نۆژەن کراونەتەوەو دوای ئەوەی (٨)ترافیکەکەمان دانا ژمارەیان لە ناو سلێمانیدا دەبێتە(٢٠)ترافیک.

ڕائید کاروان محمەد ھەر سەبارەت بە کڕینی ترافیک لایت ئاماژەی بەوەشدا: (٢٧)ترافیکی تری یەکتربڕی و گۆڕەپانەکان بۆ قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری شاری سلێمانی کڕێنراوە و لە ماوەیەکی تردا دایاندەمەزرێنین.
256 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/28/2017 2:20:47 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ