وەرزش
گەندەڵیەکی مۆندیالی قەتەڕ ئاشکرادەبێت
ئاڕاستە:کاوان عومەر


لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مه‌ریكی و به‌رازیلی به‌ڵگه‌یه‌كیان ده‌ستكه‌وتووه‌، كه‌ ده‌ریده‌خات قه‌ته‌ر به‌رتیلێكی گه‌وره‌ی به‌ به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی تۆپی پێ داوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌ چۆنیه‌تی به‌خشینی میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 به‌ قه‌ته‌ر.

رۆژنامه‌ی میدیا پارتی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه‌، نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالیی ئه‌مه‌ریكا FBI  و دادگای به‌رازیل، زانیاریی ئه‌وه‌یان ده‌ستكه‌وتووه‌ بڕی 22 ملیۆن دۆلار له‌ قه‌ته‌ڕه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی به‌رازیل ریكاردۆ تێكسێرا گواستراوه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، بڕه‌ پاره‌كه‌ له‌ هه‌ژمارێكی كراوه‌ی بانكی له‌ بانكێك به‌ ناوی باچی مۆناكۆ له‌ فه‌ره‌نساوه‌ بۆ به‌رپرسێكی به‌رازیلی حه‌واڵه‌ كراوه‌.

سەرچاوە :پێگەی کوورەی عرەبی
447 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/28/2017 2:18:10 PM
زیاتر ...