ئابوری
نرخى نه‌ت له‌ داكشاندایه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ڕۆژنامه‌ى( تایمز)ى به‌ریتانى ڕاپۆۆتێكى به‌ ناونیشانى "ئاگادارییه‌ك بۆ ئۆپیك ده‌رباره‌ى نرخى نه‌وت"بڵاوكرده‌وه‌.
ڕۆژنامه‌كه‌ ڕایگه‌یاند:یه‌كێك له‌ كۆمپانیا به‌ناوبه‌نگه‌كانى نه‌وت پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ نرخى نه‌وتى خاو له‌م هه‌فته‌یه‌دا زۆر داده‌به‌زێت ئه‌گه‌ر بیت و رێكخراوى (ئۆپیك) و( ڕوسیا)و ده‌وڵه‌تانى دیكه‌ په‌یوه‌ست نه‌بن به‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وتى جیهانى.
ئیان تایلور به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى (فیتول) بۆماوه‌ى نۆ مانگ ڕۆژانه‌ به‌ڕێژه‌ى 1.8ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ ساڵى ڕابردوو له‌سه‌ر ئه‌م رێژه‌ى به‌رهه‌م هێنانه‌ ڕێكه‌تن و مانگى ئازارى داهاتوو كۆتایى پێدێت .
فیتول له‌ ساڵى 1966 دامه‌زراوه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانى فرۆشتنى نه‌وتى خاو ، زیاتر له‌ 40 لقى له‌ سه‌رجه‌م ووڵاتانى جیهان هه‌یه‌، ساڵى ڕابردوو 152 ملیار دۆلار قازانجى به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ نه‌وتى فرۆشراو.
274 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/28/2017 2:00:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ