هاتووچۆ:بۆ یه‌كه‌مین جار ترافیكێكی جیاواز له هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت
ئاڕاسته:به‌شى هه‌واڵ
بۆ یه‌كه‌مین جار له هه‌رێمی كوردستان ترافیكێكی نوێ بۆ هاولاَتیان ده‌خرێته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه له‌ئه‌م پڕۆژه‌دا گرنگی دراوه به نابینانیش هاتوچۆی سلێمانیش ده‌ڵێت :له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌خرێنه كار.
ڕائید كاروان وته‌بیژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلیمانی به ئاراسته‌ی راگه‌یاند: 26 سیت ترافیك له‌ناوشاری سلیمانی دانراوه له‌وشوێنانه‌ی كهپردی په‌رینه‌وه‌ی لی نیه و زۆرترین پیاده له‌و شوینانه ده‌په‌ڕنه‌وه .
ناوبراو ووتیشی:له ئێستادا كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی هه‌ستاوه به دانانی جۆرێكی نوی له ترافیك و ئه‌م پرۆژانه جی به‌جێ ده‌كات وبه‌شێكی زۆری كاره‌كانی ته‌واو بووه و هه‌ندێ ورده‌كاری ماوه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌خرێنه كار .
هاوكات باسی له‌وه‌شكرد:پێش به‌كارخستنی له ڕاگهیهندنهكانهوه شێوازی به‌كارهێنانی بۆ هاوڵاتیان ڕوون ده‌كرێته‌وه ، چونكه یه‌كه‌م جاره له‌هه‌رێمی كوردستاندا بخریته كار وه ڕه‌چاوی نابینایان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كراوه بۆهاوكاری كردن له په‌رینه‌وه‌یان هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی شیوازهكهی بۆ شۆفیران ڕوون ده‌كریته‌وه بۆئه‌وه‌ی زیانی هاتووچۆی نه‌بیت .
|