زانست
ئالوده‌بوون به‌ ئینته‌رنێت و كاریگه‌ریه‌كانى له‌سه‌ر ته‌ندروستى
وه‌رگێران: ڤانیا بێستون
سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ئینته‌رنێت له‌ ویلایه‌ته‌كانى  یه‌كگرتووى ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وت ، كه‌ بۆ خزمه‌ت و سوود وه‌رگرتن بۆ سه‌ربازه‌كانى خستییه‌ ڕوو ، به‌ڵام له‌ سه‌ده‌ى حه‌فتاكاندا وه‌ك پۆستى ئه‌له‌كترۆنى كارى پێ ده‌كرا ، به‌ڵام له‌سه‌ده‌ى هه‌شتاكاندا ئینته‌رنێت وه‌ك تۆڕ له‌ زانكۆكانى ئه‌مه‌ریكا به‌كارده‌هێنرا ، دواى ئه‌وه‌ بڵاووبوونه‌وه‌یه‌كى زۆرى به‌خۆیه‌وه‌ دى هه‌تا ئێستاش له‌ هه‌موو جیهاندا به‌ ڕێژه‌یى (341%) بڵاووبۆته‌وه‌ و به‌كار ده‌هێنرێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ركه‌وتووه‌ زۆر به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت زیانى زۆرت پێ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پێویسته‌ خووى پێوه‌ نه‌گریت ، باشتروایه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌م به‌كارى بهێنیت ، بۆ ئاسووده‌یى ده‌روونت و ئارامى ته‌ندروستیت باشتروایه‌ ڕۆژانه‌ "2" كاتژمێر به‌كارى بهێنیت.
زیانه‌كانى زۆر به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت :-
1. كاتى زۆرت ده‌كوژێت.
2. دانیشتن به‌هه‌ر جۆرێك بێت بۆ ته‌ماشاكردنى ئینته‌رنێت ماسولكه‌كانت گرژ ده‌كات .
3. باوه‌ڕ به‌خۆبوونت كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
4. ئاستى فێر كردنت كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
5. بیركردنه‌وه‌ت لاواز ده‌كات .
6. هۆكارێكه‌ بۆ ته‌مه‌ڵى .
7. زۆر خێرا كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رزه‌كار به‌جێ ده‌هێڵێت ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رى زۆرى هه‌یه‌ كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر دروست بكات .
8. ئینته‌رنێت سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ بۆ جاسوسى كردن به‌سه‌ر كه‌سانى چوارده‌وورت .
سه‌رچاوه‌ : موزوع
158 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/27/2017 12:45:37 PM
زیاتر ...