تەندروستی
چۆن چاره‌سه‌ری‌ گۆشتی‌ زیاده‌ بكه‌ین
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون

گۆشتی‌ زیاده‌ بریتییه‌ له‌ پارچه‌ گۆشتێك كه‌ شێوه‌ی‌ جیاوازی‌ هه‌یه‌ به‌ پێسته‌كه‌وه‌ لكاوه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك ڤایرۆس دروستی‌ ده‌كه‌ن .
 زۆربه‌ی‌ جار ئه‌م گۆشته‌ ڕه‌نگه‌كه‌ی‌ "قاوه‌ییه‌" هه‌ستی‌ پێ‌ ده‌كرێت و ده‌بینرێت ،هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌شیان زۆره‌ دووچاری‌ ئه‌م گرفته‌ نابنه‌وه‌ ، به‌لاَم ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌رگریان كه‌مه‌ دووچاری‌ ده‌بن و پێویسته‌ چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن .
لێره‌دا كوَمه‌ڵێك چاره‌سه‌رتان پێ‌ ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌ ده‌بنه‌ هوَی‌ لابردنی‌ گوَشتی‌ زیاده‌ :
چاره‌سه‌ری‌ "كاره‌بایی‌"، یه‌كێكه‌ له‌و چاره‌سه‌رانه‌یی‌ كه‌ پزیشك ئه‌نجامی‌ ده‌دات ، ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش  ئه‌و گۆشته‌ زیاده‌یه‌ ووشك ده‌كات و هه‌ڵی‌ ده‌وه‌رێنێت و ده‌ی‌ سوتێنێت .
به‌كارهێنانی‌ ترشی‌ "سلاسیك و لاكتیك " ده‌بێته‌ هوَی‌ لێكردنه‌وه‌ی‌  .
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی‌ "نایتروجین "، یه‌كێكه‌ له‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌كان بوَ له‌ناوبردنی‌ گوَشته‌ زیاده‌كه‌  .
هه‌ریه‌كه‌ له‌ مادده‌ی‌ "بودفلیلین و میكو یمید و كانتردین " چاره‌سه‌ری‌ گوَشتی‌ زیاده‌ ده‌كه‌ن و له‌ ده‌رمانخانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت .
وه‌ ده‌توانی‌ زه‌یتی‌ مێخه‌ك و زه‌یتی‌ داری‌ چا به‌ لۆكه‌ له‌ ڕۆژێكدا "3" جار له‌ گوَشته‌ زیاده‌كه‌ی‌ بده‌یت .
سیری‌ هاڕاو كاتێك ده‌خرێته‌ سه‌ر گوَشته‌كه‌ له‌ناوی‌ ده‌بات .
بۆ ماوه‌ی‌ "10" ڕۆژ به‌رده‌وام شیری‌ هه‌نجیری‌ بخه‌ سه‌ر .
هه‌روه‌ها ده‌توانی‌ هه‌ر سركه‌یه‌ك كه‌ تیژ بێت له‌سه‌ری‌ دابنێیت .
سه‌رچاوه‌ : مه‌وزوع.
5245 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/26/2017 9:14:21 PM
زیاتر ...