هونەر
خاوەنی وێنەی ویندۆز ئێکس پی كئ یه؟
ئاڕاستە: ئیمان زەندی


پێدەچێت چارلز ئۆریەر ناوەکەی ببینین بەڵام زۆرێکمان نازانین کێیە؟، 

چارلز ئەو فۆتۆگرافەرەیە کە خاوەنی وێنەی ویندۆز ئێکس پییە بەناوی وێنەی (بەهەشت)، ئەو سێ وێنەی دیکەی بەرهەمهێنایەوە بۆ ویندۆزی سەردەمی ئێستا.

تشارلز(چارلز) ئۆریەر ناسراوە بەتشاک ئۆریەر، ئەو فۆتۆگرافەرێکی ئەمریکیە لەساڵی ۱۹٤۱ لەدایکبوە، ئەم فۆتۆگرافەرە ناسراوە بەوێنەی (بەهەشت) یاخود شادی و دڵڕفێن.

چاڕلێس یاخود چارلز ئه‌و وێنه‌گره‌ بوو كه‌ ساڵی ۱۹۹٦ له‌ناوچه‌ی سۆنۆما له‌ویلایه‌تی كالیفۆرنیا وێنه‌یه‌كی گرت بۆ سه‌ر باكگڕاوندی شاشه‌ی ویندۆزی ئێکس پی کە ناوبانگێکی گەورەی لەجیهان بەدەستهێنا.
 
ئەو فۆتۆگرافەرە ئەمریکیە له‌ئێستادا دوباره‌ ده‌ركه‌وته‌وه‌و سێ وێنه‌ی تری بۆ وێندۆزی سه‌رده‌می ئێستا ئاماده‌ كردوه‌ به‌شێوه‌ی واڵپه‌یپه‌.

هەروەها خاوه‌نی وێنه‌ی وێندۆز ئێكس پی ئەو سێ وێنه‌یه‌ی کە دایهێنا‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌و له‌شوێنێك گیراوه‌ ئەوانیش  (یوتا و كۆڵۆڕلدۆ و ئه‌ریزۆنا)ییە.

341 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/26/2017 9:09:33 PM
زیاتر ...