کۆمەڵایەتی
پارێزەران و یاساناسان ھۆشیار دەکرێنەوە
ئاڕاستە: پشتیوان عەزیـز

ئەمڕۆ ٢٦-١١-٢٠١٧ رێکخراوی بەپێی یاسا بۆ ھۆشیاری یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤ خولێکی دوو رۆژەی بۆ ژمارەیەک لە پارێزەر و یاساناسان کردەوە و سەرۆکی رێکخراوەکەش ڕایدەگەیەنێت: بەمەبەستی ھۆشیار کردنەوە و بەھێزکردنی توانای پارێزەران و یاساناسانە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی دەرچووی تازەن لەو بەشەدا و لە بواری کرداریدا(عەمەلی)کاریان نەکردوە.

پارێزەر کارزان کەمال سەرۆکی رێکخراوی بەپێی یاسا بۆ ھۆشیاری و پاراستنی مافی مرۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاڕاستە ڕایگەیاند: ئەم خولەمان بۆ کۆمەڵێک یاساناس و پارێزەر کردۆتەوە بەمەبەستی ھۆشیار کردنەوە و بەھێزکردنی توانای پارێزەران و یاساناسان بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی دەرچووی تازەن لەو بەشەدا و لە بواری کرداریدا(عەمەلی)کاریان نەکردوە کە پێش چوونیان بۆ ناو دادگا زۆر گرنگە ئەزموونیان تێدا گەبێت و بەرچاو روونیای ھەبێت.

وتیشی: خولەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و کە تایبەتە بە بوارەکانی (یاسای باری کەسێتی و یاسای سزایی)بۆ ھەریەکە لە دادوەر کامەران حەسەن و جاسم جەزا کە خاوەنی ئەزموونێکی زۆرن لەو بوارانەدا.

لای خۆیشییەوە دادوەر کامەران حەسەن سەبارەت بە خولەکە وتی:بۆ ئاشنا کردنی ئەو گۆڕانکارییانەی بە سەر یاسای باری کەسێتیدا ھاتووە بۆ ئەو پارێزەر و یاساناسانەی کە ئەزموونی کارکردنیان کەمە و دەرچووی تازەن لەبەشەکەدا.

وتیشی: ئەم جۆرە خولانە زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی تائێستا بەشێوەی نەزەری(شەفەیی)خوێندوویانە و لە ئێستادا دەچنە بواری کردارییەوە کە پێویستە زانیارییان ھەبێت و تاوەکو خزمەتی زیاتر بە کۆمەڵگە بکەن.

342 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/26/2017 8:48:27 PM
زیاتر ...