هونەر
له‌ كوردستانیش ژنان ده‌توانن پێشه‌نگی‌ پیاوان بن
ئاڕاسته‌:داستان ڕه‌سوڵ
له‌ هۆلی گارگه‌ی جگه‌ره‌كه‌ له‌ شاری سلیمانی ڕیكخراوی هۆڕایزن  پێشه‌نگایه‌كی ئیشی ده‌ستی بۆ خانم و كچه‌ خۆبه‌خشه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ تا 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
ئه‌مڕۆ 26 ی‌ تشرینی‌ دووه‌م 1 شه‌ممه‌ محه‌مه‌د تاهیر ، به‌ڕێوه‌به‌ری  ڕێكخراوی هۆڕایزن له‌ لێدوانیكدا بۆ ئاڕاسته‌ ، ووتی: ڕێكخراوه‌كه‌مان له‌ساڵی 2013 دامه‌زراوه‌،نزیكه‌ی 100 ئه‌ندامی خۆبه‌خشمان هه‌یه‌ ،و ماوه‌ی چوار ساڵه‌ ئه‌م پیشه‌نگا بۆ ئه‌ندامه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌م پیشه‌نگایه‌دا نمایش ده‌كرین ئیشه‌ ده‌ستییه‌كانی خانمان و كچه‌ خۆبه‌خشه‌كانی ریكخراوه‌كه‌مانه‌.
هه‌رله‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا باسی‌ له‌وه‌شكرد:ئیشه‌ ده‌ستیه‌كان بریتین له‌(خواردنی ئاماده‌كراو و تابلۆ و ئیشی چنین و ئیكسسوارات )و چه‌ندین شوێنی تر ئه‌م ساڵ هاوكاربوون ، داهاتی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ ماڵه‌ ئاواره‌كان وخانه‌ی نه‌وجه‌وانان وخێزانه‌ كه‌مدرامه‌ته‌كان ئامانجمان  له‌م جۆره‌ كارانه‌ دروستكردی هه‌ستی خۆبه‌شی  هاوكاری و زیندوو هیشتنه‌وه‌ی خواردنه‌ كورده‌وارییه‌كان .
یه‌كیك له‌ كچه‌ خۆبه‌خشه‌كانیش له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا  بۆ ئاڕاسته‌ باسی‌ له‌وه‌كرد :ئه‌و شتانه‌ی له‌م گه‌له‌رییه‌ نمایش ده‌كریت ،هه‌مووی له‌ لایه‌ن كچان و خانمه‌ خۆبه‌خشه‌كان خۆیانه‌وه‌ دروست كراوه‌ ،ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردله‌به‌ر دوو  هۆكار ئه‌م گه‌له‌رییه‌ ڕێكخكراوه‌  یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی توانای خانمان ده‌ست ڕه‌نگینه‌ییان  پیشان بدرێت ،وهۆكاره‌كه‌ی تریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داهاته‌كه‌ی بۆ كاری خێرخوازییه‌

576 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/26/2017 5:46:15 PM
زیاتر ...