هونەر
كورته‌ فلیمێكی‌ كوردی‌ بووپله‌یه‌كه‌می‌ پێبه‌خشرا
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
كورته‌ فیلمی‌ (فڕینی‌ به‌رد) له‌ سیناریۆ و ده‌رهێنانی‌ سینه‌ماكاری‌ گه‌نج (هه‌ردی‌ حه‌سه‌ن)، كه‌ توانیویه‌تی‌ پله‌یه‌كه‌می‌ ده‌زگای‌ ڕوانگه‌ وه‌ربگرێت  ، كورته‌ فیلمه‌كه‌ به‌ پاڵه‌وانیه‌تی‌ (محه‌مه‌د شێروانی‌ و كاردینا هێمن و سیروان گلی) یه‌.
له‌ مباره‌یه‌وه‌ ده‌رهێنه‌ر (هه‌ردی حه‌سه‌ن) ڕایگه‌یاند: دیاره‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ به‌شی‌ (كورته‌ فیلم) بڕیاریان داوه‌، كه‌ كورته‌ فیلمی‌ (فڕینی‌ به‌رد) پله‌ی‌ یه‌كه‌م وه‌ربگرێت ، ئه‌مه‌ش وا دیاره‌ له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی‌ زانستی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ بۆ كراوه‌، لێره‌وه‌ ده‌ست خۆشی له‌ لیژنه‌كه‌ و ده‌زگای‌ ڕوانگه‌ ده‌كه‌م، كه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی‌ ڕه‌خساند بووه‌  هانده‌رم  تا زیاتر خۆم له‌ ناو بواره‌كه‌دا چڕ بكه‌مه‌وه‌.
ده‌رهێنه‌ری‌ فیلمه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا: ئه‌وه‌ بۆ جاری دووه‌مه‌ من به‌شداری‌ ئه‌و پێشبركێیه‌ ده‌كه‌م، پێشتریش له‌ یه‌كه‌مین ساڵی‌ پێشبركێی‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ ڕوانگه‌، پله‌ی‌ دووه‌می‌ به‌شی‌ كورته‌ فیلمم به‌ ده‌ستهێناوه‌، هه‌ر بۆیه‌ بوونی‌ ئه‌م جۆره‌ پێشبركێیانه‌ گرینگی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ بۆ پاڵنانی‌ تواناكانی‌ گه‌نجان و دۆزینه‌وه‌ی‌ به‌هره‌كانیان، ئه‌مه‌ كارێكی‌ زۆر باشه‌، به‌و هیوایه‌م به‌رده‌وامی‌ هه‌بێت.
باسی‌ له‌وه‌شكرد: هه‌ستێكی‌ خۆشم هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌ستێكی‌ تایبه‌ته‌، كاتێك خه‌ڵات وه‌رده‌گری، به‌مه‌ ده‌روونت ئاسووده‌ ده‌بێ و هه‌ست ده‌كه‌ی‌ كارێكی‌ باشت پێشكه‌ش كردووه‌.

هاوكات نووسه‌ر و ئه‌كادێمیست (د. دڵشاد مسته‌فا) كه‌ یه‌كێك بوو له‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ (كورته‌ فیلم) له‌ كاتی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ فیلمه‌كه‌ی‌ (هه‌ردی‌ حه‌سه‌ن) و ده‌ستنیشانكردنی‌ وه‌ك یه‌كه‌می‌ سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ ووتی‌ : له‌ ڕاستیدا دوو پێوه‌رمان دانا بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ باشترین (كورته‌ فیلم) له‌و پێشبركێیه‌، یه‌كه‌میان: هه‌ڵبژاردنی‌ بابه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و فیلمه‌ بابه‌تێكی‌ باشی‌ هه‌ڵبژاردووه‌، بابه‌تیش گرینگی‌ خۆی هه‌یه‌ له‌ فیلمدا، دووه‌میان: ته‌كنیك، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ گشتی‌ كاره‌كانی‌ زۆر باش بوون.
372 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/26/2017 4:48:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ