هونەر
هێزه‌ عێراقیه‌كان هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی كچه‌ پێشكه‌شكارێك ده‌ده‌ن
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

بەبیانوی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، هێزە عێراقیەکان هەوڵی دەستگیرکردنی کچە پێشکەشکارێکی تەلەفزیۆنی کەرکوک دەدەن
.
نێرگز قادر پێشكەشكار لە كه‌ناڵی كه‌ركوك به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كاتی هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقیه‌كانه‌وه‌ ئاڵای كوردستانی به‌رزكردۆته‌وه‌ وره‌ی خه‌ڵكه‌ به‌رزكردۆته‌وه‌ له‌ ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێت به‌هۆی ئه‌وكاره‌یه‌وه‌ و به‌ ناده‌ستوری له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.

كچه‌ پێشكه‌شكاره‌كه‌ی كه‌ركوك به‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی وتووه‌ ،هەر هەمان شەو ئەفسەرێكی هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق هەوڵیدابوو لە رێگەی چەند كەسێكەوە من سەردانی بنكەی هێزەكانیان بكەم، بەڵام نەچووم، بۆ ڕۆژی دواتر جوابی بۆناردبووین كە ئەگەر نەچم و خۆم بەدەستەوە نەدەم بەهێز تەلەفیزیۆنی كەركوك دادەخەن ، به‌ڵام لەڕێگەی هەندێك كەسەوە توانیویانە ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن، بەڵام ئەو ئەفسەرە سورە لەسەر ئەوەی سكاڵای یاسایی لەسەر نێرگز تۆمار بكات.
1636 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/25/2017 3:31:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ