کۆمەڵایەتی
نه‌خۆشى خه‌ڵه‌فان چییه‌
وه‌رگێڕان :شانیا حه‌سه‌ن
خه‌ڵه‌فان نه‌خۆشییه‌كه‌ ڕووده‌دات به‌هۆى تێكچوونه‌كان له‌ ده‌ماغدا كه‌ ده‌بێته‌ هۆى له‌ده‌ستدانى بیر و دابه‌زاندنى تواناى هه‌ستكردن وه‌ك زمانى قسه‌ كردن و بیركردنه‌وه‌ و ژماردن به‌ گرانى ،هه‌روه‌ها تواناى ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كانى ژیانى ڕۆژانه‌ى كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و كه‌سایه‌تى ده‌بێت. 
هۆكاره‌كانى توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ بریتین له‌ :نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر و جه‌ڵده‌ى ده‌ماغ و نه‌خۆشى پاركنسن و پێدانى بێهۆشكه‌ره‌كان و سستى لیكه‌ ڕژێنى ده‌ره‌قى و كه‌مى ڤیتامین B12 و كه‌مى ترشى فۆلیك و كۆمه‌ڵێك هۆكارى بۆماوه‌ى دى.
وه‌ له‌ نیشانه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش :
له‌رزین له‌ پله‌كانى به‌ ئاگا بوون .
سه‌رلێتێكچوون .
له‌ده‌ستدانى تواناى بیر .
تێكچونه‌كانى خه‌وتن.
كه‌وتن.
وڕێنه‌كردن.
ئیفلیجى له‌رزین .
تێكچوونى قسه‌كردن و هه‌ڵسوكه‌وتى .
لاوازى مێشك.
جێى ئاماژه‌شه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هیچ چاره‌سه‌رێكى بنه‌بڕكردنى بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ ،به‌ڵام ده‌توانێت كۆنتڕۆڵ بكرێت و كه‌مبكرێته‌وه‌ به‌ پڕۆگرامى هاندانى هه‌ستپێكردن  و چاره‌سه‌رى ده‌رمان كه‌ پشت به‌ هۆكاره‌كه‌ى ده‌به‌ستێت و هاوكارى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى.
894 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/23/2017 4:06:51 PM
زیاتر ...