وەرزش
پێده‌چێت هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به‌شداری مۆندیال بكات
ئاڕاسته‌: كاوان عومه‌ر

یه‌كێتی تۆپی  پێی جیهان پێدەچێت هەڵبژاردەی پیرۆ لە جامی جیهانی 2018 ی رووسیا دووربخاته‌وه‌ و لە شوێنی ئەو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەشداری پێبکات.

 بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا، فیفا بە نیازە هەڵبژاردەی پیرۆ لە جامی جیهانی 2018 دەربکات  بەهۆی پێشێلکردنی یاسای یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان و لە شوێنی ئەو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەشداری پێبکات.

هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ ئیتاڵیه‌كان ئاشكرایانكردووه‌، حکومەتی پیرۆ داوای لە یه‌كێتی وڵاته‌كه‌ی کردووە لە ژێر سەرپەرشتی ئەوان کاروبارەکانیان بەڕێوە ببەن، ئەگەر یه‌كێتی  تۆپی پێی پیرۆ ئەم بڕیارەی حکومەت جێبەجێ بکات ئەوا دەبێتە هۆی پێشێلکردنی یاسای فیفا، بۆیە ئەگەر ئەمە رووبدات ئەوا هەڵبژاردەی پیرۆ لە جامی جیهانی دورده‌خرێته‌وه‌ و لەشوێنی ئەو هەڵبژاردەیەکی دیکە بەشدار دەبێت
503 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/23/2017 3:46:14 PM
زیاتر ...