تەندروستی
ئاگاداربن.... ته‌نگه‌ نه‌فه‌سى نیشانه‌یه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشیانه‌
وه‌رگێران: ڤانیا بێستون
 ته‌نگه‌نه‌فه‌سى یه‌كێكه‌ له‌ گیرو گرفته‌ باوه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش هه‌ناسه‌ توندى و هه‌ست كردنه‌ به‌ نه‌مانى ئۆكسجینى هه‌وا و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌یت هه‌ناسه‌ى قووڵ هه‌ڵمژیت و هه‌ست ده‌كه‌یت سییه‌كانت توندن و ڕێگرییه‌ك هه‌یه‌ بۆ هه‌وا هه‌ڵمژینت و دانه‌وه‌ت. دیاره‌ زۆر هۆكار هه‌ن كه‌ دووچارى هه‌ناسه‌ توندى و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیت ده‌كات كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌و هۆكارانه‌ ده‌ده‌ین :-
 ده‌ركه‌وتووه‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سى كاتێ تووشت ده‌بێت كه‌ گیرو گرفتى ته‌ندروستى دڵت هه‌بێت یان كێشه‌ له‌ سییه‌كانتدا هه‌یه‌ ، چونكه‌ به‌شدارن له‌ گواستنه‌وه‌ى ئۆكسجین و كه‌م كردنه‌وه‌ى دوانه‌ ئۆكسیدى كاربۆن .
 تووش بووى نه‌خۆشى ڕه‌بۆ بیت دووچارى هه‌ناسه‌ توندیش ده‌بیته‌وه‌ .
 هه‌وكردنى سییه‌كانت هۆكارى هه‌ناسه‌ توندییه‌ .
 به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن له‌سه‌ر سییه‌كان .
 تووش بووى شێرپه‌نجه‌ى سى بیت.
 تووش بووى نه‌خۆشى سیل بیت كه‌ ڕێگرى ده‌كات له‌ هه‌ناسه‌دانى سروشتى .
 كه‌م خوێنى . 
 دڵه‌ڕاوكێ و قه‌له‌قى .
 ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌ى سه‌یر له‌له‌شدا .
 خێرا له‌ده‌ست دانى ڕێژه‌یه‌كى خوێن له‌له‌شدا. 

سه‌رچاوه‌ : موزوع.
2031 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/23/2017 11:52:33 AM
زیاتر ...