کۆمەڵایەتی
ده‌ست درێژى سێكسى بارى ده‌رونى خانمان تێك ده‌شكێنێت تووشى كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى ده‌كات
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
  به‌ پێ ى تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ ماڵپه‌ڕىJournal of Occupational Health Psychology ئاماژه‌ى پێ داوه‌ باس له‌ ده‌ست درێژى سێكسى ده‌كات بۆسه‌ر خانمان كه‌ چه‌ند گیرو گرفتى بۆ دروست ده‌كات ، جگه‌ له‌وه‌ش دووچارى كێشه‌ى ته‌ندروستى و ده‌روونى و جه‌سته‌یى ده‌بێته‌وه‌ . 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ست درێژییه‌ خانمان دووچارى خه‌مۆكى و بێتاقه‌تى و نه‌خۆشى ده‌روونى و ئاره‌زووى نه‌مانى خۆراك ده‌كات . 
بۆیه‌ هه‌ر ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات زۆربه‌ى ئه‌و خانمانه‌ى كه‌ ده‌ست درێژى سێكسییان لێ كراوه‌ زیاتر خوو ده‌ده‌نه‌ خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان و به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه‌ له‌ هۆش خۆیان ده‌بات . 
ده‌ركه‌ووتووه‌ زۆربه‌ى خانمان زیاتر له‌سه‌ر شوێنى كاره‌كانیان دووچارى ئه‌و ده‌ست درێژییه‌ ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن و كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر خانمان دروست ده‌كات . 
ئه‌و په‌ستان و زه‌بره‌ و ده‌ست درێژى كردنه‌ خانمان دووچارى نه‌خۆشى دڵ و به‌رزى په‌ستانى خوێن و نه‌خۆشى شه‌كره‌یان ده‌كاته‌وه‌ . 
سه‌ر بارى ئه‌وه‌ش ئه‌و خانمانه‌ى كه‌ده‌ست درێژییان كراوه‌ته‌ سه‌ر به‌رده‌وام بارى ده‌روونیان تێك ده‌چێت و هه‌میشه‌ هه‌ڵده‌چن و هێمن و له‌سه‌رخۆ نین.
بۆیه‌ شاره‌زایان و پزیشكان له‌م بواره‌دا ئامۆژگارى خانمان ده‌كه‌ن كه‌ ڕێگرى بكه‌ن له‌ ده‌ست درێژى كردن بۆ سه‌ریان و دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ى كه‌ گومانى ئه‌و كردارانه‌ى لێ ده‌كرێت.
 سه‌رچاوه‌ : ویب تب.
1080 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/23/2017 11:50:12 AM
زیاتر ...