وەرزش
خولەکانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
ئاڕاستە:کاوان عومەر

لە دوا کۆبونەوەی خۆیدا یەکێتی تۆپی پێ کوردستان بڕیاریدا سەرجەم چالاکیەکانی دەست پێبکاتەوە و ئەمەش راگەیاندراوەکەیەتی.


1- ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ته‌واوى چالاكییه‌كانى تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزى 2017/2018 له‌ هه‌موو ئاست و تیپ و ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان, داوایش له‌ سه‌رجه‌م وه‌رزشدۆستان و وه‌رزشوانان و یاریزانان و راهێنه‌ران و كارگێران میدیاكاران و جه‌ماوه‌رى وه‌رزشى ده‌كه‌ین, هاوكار و پاڵپشتمان بن، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووێكى جوانى وه‌رزشى كوردستان به‌ گیانى برایه‌تى و خۆشه‌ویستى و رێزگرتن پیشانى دنیا بده‌ین.

2- له‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزى 2017/2018 مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یانه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ ده‌بێت:

• ته‌واوى یانه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك سه‌رپشكن له‌ به‌شدارییكردنى چالاكییه‌كانى وه‌رزى 2017/2018 ـى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان.

• هه‌ر یانه‌یه‌كى پارێزگاى كه‌ركووك به‌ هۆى ناله‌بارى بارودۆخى شاره‌كه‌, به‌شدارى له‌ چالاكییه‌كانى وه‌رزی 2017/2018ـى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان نه‌كات, له‌ پله‌كانى خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ و به‌شدارییكردینان هه‌ڵده‌په‌سێردرێت (تعلیق) ده‌كرێت، تا چالاكییه‌كانى وه‌رزى 2018/2019.
• هه‌ر یانه‌یه‌كى كوردستان به‌شدارى له‌ چالاكییه‌كانى وه‌رزى 2017/2018 بكات و دواتر پاشه‌كشه‌ بكات, به‌ پێی رێنماییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
• ته‌واوى یاریزانانى یانه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك, كه‌ به‌شدارن له‌ چالاكییه‌كانى 2017/2018ـى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان, ده‌توانن به‌ شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز بۆ یانه‌یه‌كى دیكه‌ى كوردستان یارى بكه‌ن, دوایی كۆتایی هاتنى وه‌رز ده‌گه‌رێنه‌وه‌ یانه‌كانى خۆیان.

3- دوا له‌ نوێنه‌رى یانه‌كانى خولى نایابى لاوانى كوردستان ده‌كه‌ین, رۆژى شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 25/11/2017 له‌ كات 11:00ـى پێشنیوه‌ڕۆ له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن, مه‌رجه‌ نوێنه‌ر ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ بێت.

4- دوا له‌ نوێنه‌رى یانه‌كانى خولى پله‌یه‌كى كوردستان ده‌كه‌ین, رۆژى شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 25/11/2017 له‌ كات 12:00ـى نیوه‌ڕۆ له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن, مه‌رجه‌ نوێنه‌ر ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ بێت.

5- دوا له‌ نوێنه‌رى یانه‌كانى خولى نایابى كوردستان ده‌كه‌ین, رۆژى شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 25/11/2017 له‌ كات 2:00ـى نیوه‌ڕۆ له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن, مه‌رجه‌ نوێنه‌ر ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ بێت.

6- خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 1/12/2017 ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و هه‌ر گرووپێك له‌ چوار یانه‌ پێك دێت, دواى هه‌ڵپه‌ساردنى چالاكییه‌كانى هه‌ردوو یانه‌ گازى باكوور و سه‌وره‌ به‌ هۆى ناله‌بارى و بارودۆخى شاره‌كه‌.
• گرووپه‌ یه‌كه‌م: (ئه‌فرۆده‌یت, ئافره‌تانى هه‌ولێر, هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و گاره‌).
• گرووپى دووه‌م: (زێره‌ڤانى, چۆمان, ده‌روازه‌ و زانكۆى جیهان).
• خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان به‌ شێوازى (چوون و هاتن) به‌رێوه‌ ده‌چێت.
• له‌ هه‌ر گرووپێك دوو یانه‌ بۆ قۆناغى كۆتایی سه‌رده‌كه‌وێت, چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانیشى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى له‌ كاتى خۆیدا دیارى ده‌كرێت.

7- خولى نایابى لاوانى كوردستان له‌ رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 1/12/2017 ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.
127 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/22/2017 2:40:03 PM
زیاتر ...