کۆمەڵایەتی
به‌ وه‌رزشى ده‌روونى خۆت له‌ نه‌خۆشى ده‌روونى ڕزگاربكه‌
ئاراسته‌ : ڤانیا بێستون
هه‌ندێ كات خۆمان ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌م ئه‌و ترسه‌وه‌ كه‌وا ده‌كات به‌ هیچ جۆرێ گه‌شه‌ نه‌كه‌ین وه‌ سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌وه‌ش هه‌ست به‌ نائارامى و بێ زارى بكه‌ین ، و له‌ هه‌ندێك جاریشدا هه‌ست داڕووخانى خۆمان ده‌كه‌ین ده‌ڵێین چى ڕووده‌دات با ڕووبدات.
 پێویسته‌ له‌سه‌رمان خۆمان هه‌نگاو بنێین به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ چۆن ده‌بێت ؟ ده‌توانین به‌هۆى ئه‌و ڕێگه‌یه‌ى كه‌بزانین ئامانجمان چییه‌ وه‌ وه‌رزش به‌ ده‌روونمان بكه‌ین ، چونكه‌ كه‌س به‌ گه‌شه‌یه‌كى ته‌واوه‌وه‌ نه‌هاتۆته‌ دنیاوه‌ ، ئه‌م جۆره‌ گه‌شه‌ كردنه‌ش به‌ ڕێنمایى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ گرنگى پێ بده‌ :- 
هه‌وڵ بده‌ پشوو بده‌ى به‌له‌شت و خۆت ڕابێنه‌ كه‌سه‌رله‌ نوێ وه‌ك منداڵێك بیت. 
پشوو بده‌ به‌ ده‌روونت و په‌یوه‌ندى بكه‌ به‌ بێ ئاگایته‌وه‌ . 
وێنه‌یى كه‌سێتى خۆت به‌ و بڕوا به‌ تواناكانت بكه‌ . 
ئاگادارى ڕه‌فتاره‌كانت به‌ و مه‌هێڵه‌ ترس ببێته‌ ڕێگرت. 
له‌ هاندان و ئامانجت مه‌كه‌وه‌ و بێ ئاگا بوونت ڕازى ده‌بێت به‌و ئامانجه‌ .
مه‌زاج و دڵ خۆش به‌ ، چونكه‌ پێكه‌نین تایبه‌تى یه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه‌ . 
ڕۆژانه‌ (15) خوله‌ك بۆ خۆت ته‌رخان بكه‌ و گوێ له‌ كاسێت بگره‌ و گه‌شه‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانت بده‌ . 
سه‌رچاوه‌ : كتێبى بێ گومان ،تۆ ئه‌توانى!
463 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/22/2017 12:04:21 PM
زیاتر ...