هونەر
چەند چەمکێکی کۆمەڵایەتی لە شانۆیەکدا دەخڕێتەڕوو
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

لەشاری سلێمانی لە ھۆڵی ڕۆشنبیری،کۆڕی شانۆی بـا شانۆی(لەبیر ئەچیتەوە وەک ئەوەی ھەر نەبووبیت) بۆ ماوەی ١١ ڕۆژ نمایش دەکات و دەرھێنەری شانۆکەش ڕایدەگەیەنێت: ناوەڕۆکی نمایشەکەمان چەند چەمکێک لەخۆ دەگرێت کە ھەر یەکەیان پەیامێک دەگەیەنێت.

محمەد مستەفا دەرھێنەر لە لێدوانێکیدا بۆ ئاڕاستە ڕایگەیاند: دەقی نمایشەکەمان لە نەوڕەسی چیخۆف وەرگرتووە کە نوسەرێکی ناوداری ڕووسییە و لە نوسینی کاروان صۆفییە.

وتیشی: ناڕۆکی دەقەکە باس لە چەند چەمکێک دەکات،لەوانە شەڕی نێوان دوو نەوە واتە نەوەی نوێ و نەوەی کۆن بەتایبەت لە ھۆنەردا کە نەوەی نوێ خاوەنی بیرکردنەوەی خۆیانن و ھەمیشە ئەیانەوێ ئایدیای خۆن بگەیەنن بەڵام نەوەی کۆن قەبوڵی ناکات و دژایەتی ئەکرێت ، لەبەرامبەریشدا نەوەی نوێ ھەموو شتێکی نەوەی کۆن ڕەت دەکەنەوە و بەردەوام ململانێیەک دروست بووە.

ناوبراو باسی لە چەمکەکانی تریش کرد و وتی: لەدەقەکەدا خۆشەویستی ناکام و یەک لایەنە بەروونی ئاماژەی پێدراوە  و ھەروەھا پیری،کە ئاخۆ پیری چیت لێ ئەسێنێ و چیت پێ ئەبەخشێت،ھەروەھا لەرێی کارەکتەرێکەوە باسی سروشتمان کردووە کە لە کۆتاییدا بێزار ئەبێت لەو شتە ناشرینانەی کە مرۆڤ بەرامبەر یەک ئەیکەن و ئەڵێ بوەستن،بۆیە ھەڵدێت،کەھەر یەکە لەم چەمکانە بۆ خۆی پەیامێکە.

ئەو دەرھێنەرە ئاماژەی بەوەش کرد: ٩ئەکتەر لە تەمەنە جیاوازەکان واتە لە نەوەی کۆن و نوێ بەشداریان تێدا کردووە و نزیکەی ٣مانگ پرۆڤەمان کردووە کە لە ئێستادا لەھۆڵی ڕۆشنبیری نمایشی دەکەین تاوەکو ٣٠-١١-٢٠١٧

497 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/21/2017 8:32:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ