وەرزش
بارتۆمیۆ مژدەیەکی خۆش دەداتە هاندەرانی بەرشەلۆنە
ئاڕاستە:کاوان عومەر


خۆسێ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە ئاھەنگی دیاری کردنی باشترینەکانی کەتەلۆنیا کە دوێنێ شەو ئەنجام درا وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد .

  بارتۆمیۆ مژدەیەکی خۆشی بە ھاندەرانی تیپەکەی دا و ووتی : ئەگەر بمانەوێت نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەست بھێنین ئەوا پێویستە چەند یاریزانێک لە میرکاتۆی زستانە بکرین و ھەوڵ دەدەین ئەو یاریزانانە لە ئاست و ناوبانگی یانەی بەرشەلۆنەش بن و بە دڵنیاییەوە تیپێکی بەھێزتر دروست دەکەین 

سەرچاوە : یۆرۆ سپۆرتی عەرەبی
409 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/21/2017 4:26:59 PM
زیاتر ...