کۆمەڵایەتی
ژنان كاتی زیاتریان پێویسته‌ بۆ دروستبوونی حه‌زی سێكس
ئاڕاستە : به‌شی هه‌واڵ


  پێگه‌ی‌ CNNی پرسیاری ئه‌وه‌ له‌ دكتۆری ده‌روونی و نوسه‌ری كتێب له‌ بواری زانیاری سێكسی، جولی هۆڵه‌ند ده‌كات، كه‌ بۆچی ژنان دره‌نگ تر و كاتی زیاتریان پێویسته‌ بۆ دروستبوونی حه‌زی سێكی وه‌ك له‌لای هاوسه‌ره‌كانیان؟ ئه‌ویش وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌.
به‌ بڕوای جولی هۆڵه‌ند كه‌ نوسه‌ری كتێبی (MOODY BITCHES) ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ هه‌ندێك له‌ ژنان حه‌زی ئه‌نجامدانی سێكس له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان، كه‌متره‌، به‌ڵام مێرده‌كانیان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. كه‌ زۆر جار بووه‌ته‌ دروستكردنی كێشه‌ی خێزانی.
ئه‌و دكتۆره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، كه‌ پیاوان كاتی كه‌متریان پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی حه‌زی سێكسیان له‌لا دروست بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لایی ژنان دروست ده‌بێت.
CNN ئه‌وه‌ی نوسیوه‌ كه‌ توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌، بۆ دروستبوونی حه‌زی سێكسی له‌لای پیاوان ته‌نها پێنج خوله‌ك پێویسته‌، به‌ڵام بۆ ژنان به‌ 25 خوله‌ك پێویسته‌‌.
دكتۆر جولی هۆڵه‌ند ده‌ڵێ: "ژنان به‌ ئاسانی و راسته‌وخۆ له‌ دوای كاركردنی ناو ماڵ و دروستكردنی خواردن، حه‌زی سێكیان بۆ دروست نابێ ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كان". 
هه‌ندێك له‌و ژنانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌وان خۆشه‌ویستی و مافی پیاوه‌كانیان خستوه‌ته‌ ناو لیستی كاره‌كانی منداڵ به‌خێوكردن و نان ئاماده‌كردن و پاككردنه‌وه‌ی ناو ماڵ بۆیه‌ زۆر جار توشی كێشه‌ ده‌بن له‌و روه‌وه‌.
دكتۆر هۆڵه‌ند، ئامۆژگاری ژنان ده‌كات، كه‌ بارودۆخی خۆیان بۆ هاوسه‌ره‌كانیان باس بكه‌ن و پێیان رابگه‌یه‌نن، كه‌ هێشتا ئاماده‌نین، تا یارمه‌تیان بدرێـت له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌:پێگه‌ی‌ CNN
9231 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/20/2017 2:40:35 PM
زیاتر ...