ترافیک
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ هاولاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی هاوڵاتیان له‌ مه‌ترسییه‌ك ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌ كاتی كڕینی ئۆتۆمبێل، داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات ئاگارداری ئه‌و جۆره‌ فێڵه‌ بن كه‌ هه‌ندێك كه‌س ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ 20ی تشرینی دووه‌می2017، هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌ن له‌ كاتی كڕین و فڕۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كانیان، ده‌ستكاری ژماره‌ مۆبایلی پشتی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێڵ ده‌كه‌ن و ژماره‌ مۆبایلێكی دیكه‌ ده‌خه‌ن سه‌ر ساڵانه‌كه‌‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ خاوه‌نه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ نییه‌.
له‌ روونكردنه‌وه‌‌كدا هاتووچۆی سلێمانی ئاشكرایكردووه‌، له‌ كاتی په‌یوه‌ندیكردن به‌و ژماره‌یه‌وه‌ كه‌سێك، وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ نییه‌، بۆیه‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین ئاگاداری ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵانه‌ بن له‌ كاتی كڕینی ئۆتۆمبێلدا.
2046 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/20/2017 1:36:00 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ