وەرزش
بۆ دووەمجار ڕیاڵ پەیامێک ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات
ئاڕاستە:کاوان عومەر


دوای یاریەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ و یەکسانبوونیان یانەی ڕیال مەدرید دووبارە ڕەخنەی لەئاستی ناوبژیوانان گرت.

یانەی ریاڵ مەدرید بۆ جاری دووەم داوایەکی ئاراستەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کرد بەوەی داوەر لەسەر ئەساسی ناوی گەورە دانەنرێت بەڵکو ھیچ نەبێت بە تیروپشک داوەرەکان دابنێن ، چونکە ئەمە ئاستی داوەرە بەناوبانگەکانە کە لە بۆربالان بینرا ، پێشتریش یانەی ریاڵ داوایەکی ھاوشێوەی پێشکەش بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کردبوو،ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەم وەرزە ریاڵ مەدرید لەسەر دەستی داوەرەکان زیانی زۆری بەرکەوتووە
243 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/19/2017 2:41:50 PM
زیاتر ...