تەندروستی
برژاندنى گۆشتى سور خراپه‌
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
 دیاره‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئێمه‌ ئاره‌زووى گۆشتى برژاو ده‌كه‌ین ، ئاشنایه‌تیمان هه‌یه‌ پێى به‌ڵام به‌پێ ى تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌تووه‌ گۆشتى سوورى برژاو هۆكارێكه‌ بۆ تووش بوونت به‌ شێرپه‌نجه‌یى گه‌ده‌ ، چونكه‌ ئه‌و چه‌وورییه‌ى گۆشته‌كه‌ ده‌برژێت مادده‌یه‌ك ده‌رده‌كات پێ ى ده‌ڵێن (مادده‌ بنزوبیرین) ئه‌م مادده‌یه‌ له‌ ئه‌نجامى برژاندن و دوكه‌ڵه‌وه‌ په‌یدا ده‌بێت . 
باشتر وایه‌ هه‌رگیز گۆشتێك مه‌برژێنه‌ كه‌ چه‌وورى تێدا بێت ، چونكه‌ ئه‌و چه‌وورییه‌ دووكه‌ڵ له‌ خۆ ده‌گرێت و مه‌ترسى تووش بوونت به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات.
وه‌ره‌قى ئه‌له‌منیۆم به‌كارمه‌هێنه‌ بۆ برژاندنى گۆشت ، چونكه‌ مادده‌ى (نیران) تێدایه‌ كه‌ دووكه‌ڵ هه‌ڵ ده‌گرێت و پێوه‌ى ده‌لكێت و دووكه‌ڵه‌كه‌ كاربۆنى تێدایه‌.
به‌ پێ ى ماڵپه‌ڕى (سلات )ى فه‌ره‌نسى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ بۆ گۆشت برژاندن ئه‌گه‌ر دار یان خه‌ڵووز یان غاز به‌كاربهێنیت هه‌ریه‌كه‌یان مادده‌ى كیمیاویى دروست ده‌كه‌ن كه‌ پێ ى ده‌وترێت. (هیدرۆكاربۆنات كه‌ HAP ) ئه‌گه‌رى زۆرى هه‌یه‌ تووشى شێرپه‌نجه‌یى پێست و جگه‌ر و گه‌ده‌ت بكات . 
به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى برژاندن بۆ مریشك و ماسیش مه‌ترسیداره‌ به‌ڵام زیاتر گۆشتى سوور ئه‌و دووكه‌ڵه‌ هه‌ڵده‌مژێت . 
باشتر وایه‌ ئه‌و گۆشته‌ له‌ناو شۆربایه‌كدا ئاماده‌ بكه‌یت یان له‌سه‌ر ته‌لى كاره‌بایى به‌ كاره‌با بیبرژێنیت زۆر له‌وه‌ باشتره‌ كه‌ به‌ خه‌ڵووز ببرژێنیت . 
سه‌رچاوه‌ : صحه‌ العائله‌ العربیه‌
1621 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/19/2017 2:03:49 PM
زیاتر ...