زانست
بۆ یه‌كه‌مین جار نه‌شته‌رگه‌رى چاندنه‌وه‌ى سه‌ر ئه‌نحام ده‌درێت
وه‌رگێڕان: به‌هار ئه‌حمه‌د
زانایان له‌ چاندنه‌وه‌ى سه‌ر له‌سه‌رلاشه‌یه‌كى مردوو سه‌ركه‌وتنیان به‌ ده‌ست هێنا، جه‌ختیشیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئاماده‌ن  كه‌ ئه‌م نه‌شته‌ر گه‌رییه‌ له‌ سه‌ر مرۆڤێكى زیندوو تاقی بكه‌نه‌وه‌،دكتۆر (سیرجو كانافیرو)به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌سته‌ى پزیشكى ئیتاڵى نه‌شته‌رگه‌رى گۆڕینى ده‌ماریى  ڕایگه‌یاند: كه‌ نه‌شته‌رگه‌رى چاندنه‌وه‌ى سه‌ر بۆ لاشه‌یه‌كى مردوو به‌سه‌ركه‌وتویى جێبه‌جێ كراوه‌، جه‌ختیشى كرده‌وه‌ كه‌ پلانه‌كه‌ى  كار ده‌كات .
كانافیرۆ ڕاشیگه‌یاند: له‌ڕێگه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى نوێوه‌ به‌ سه‌ركه‌وتویى نه‌شته‌رگه‌رى چاندنه‌وه‌ كه‌ بۆ دووباره‌ پێكه‌وه‌ به‌ستنى بڕبڕه‌ى پشت و ملوله‌كانى خوێن كارایه‌و كارى پێده‌كرێت ، ناوبراو ستایشى خۆشى كرد به‌وه‌ى كه‌ یه‌كه‌م دكتۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رى له‌و جۆره‌ ئه‌نجام ده‌دات.
كانافیرۆ ووتى :كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ له‌ نێوان دوو كه‌سى زیندوو دا ده‌كرێت، له‌ ڕێگه‌ى بڕینى سه‌ر  ڕاكێشانى دڕكه‌ په‌تكى كه‌سى ئاره‌زوومه‌ند له‌سه‌ر ئه‌نجام دانى نه‌شته‌رگه‌رى و گواستنه‌وه‌یان  بۆ كه‌سیك كه‌ نازه‌ مردووه‌ و پێشتر بۆ ماوه‌ى مانگێك بێهۆش بووه‌ و له‌ ڕێى ته‌زووى كاره‌باییه‌وه‌ ده‌خرێته‌وه‌ كار.
بۆ ئه‌م جاندنه‌وه‌یه‌ش گه‌نجێكى ڕووسى ته‌مه‌ن 31 ساڵ  كه‌ توشى نه‌خۆشیه‌كى كوژه‌رى ده‌گمه‌نى بۆ ماوه‌یى بۆته‌وه‌ ئاماده‌یى خۆى نییشان داوه‌ بۆ به‌خشینى سه‌رى .
كانافیرۆ ڕاشیگه‌یاند:كه‌ كاتى پیشنیازكراو بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ ڕۆژى له‌ دایك بوونى مه‌سیحه‌ له‌ مساڵدا.به‌ پێى قسه‌كانى دكتۆره‌ ئیتالیه‌كه‌ سه‌ركه‌وتنى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ به‌ ڕێژه‌ى له‌ 90% ه‌، كه‌ له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا نزیكه‌ى 80 پزیشك به‌ژدارى تێدا ده‌كه‌ن و بڕى 10 ملیۆن دۆلارى تێده‌چێت.

686 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/19/2017 1:55:24 PM
زیاتر ...