هونەر
به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ساڵیادی توندوتیژی دژ به‌ ژنان ده‌كرێته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
ڕێكخراوی ڕاسان به‌ یارمه‌تی كۆمه‌ڵێك گه‌نجی چالاك، شه‌قامی سالم به‌ نه‌خشاندنی كۆمه‌ڵێك وێنه‌ ده‌ڕازێنێته‌وه‌، كه‌ هه‌ر وێنه‌یه‌ك پێناسه‌یه‌كه‌ بۆ دیارده‌یه‌كی ناو كۆمه‌ڵگاو په‌یامی هۆشیاركردنه‌وه‌ی پێیه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕێبین سه‌ركار سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی ڕاگه‌یاند:دروستكردنی ئه‌م وێنانه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ ڕۆژی 25/11ی ئه‌م مانگه‌یه‌ كه‌ ساڵیادی توندوتیژی دژ به‌ ژنانه‌،به‌ڵام جیاواز له‌ساڵانی ڕابردوو،له‌م ساڵدا باس له‌ سه‌ركه‌وتنی ژنان ده‌كرێت له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی مافه‌كانیان و ژنی كورد وه‌ك سیمبوولی ئازایه‌تی به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌ندێك جێگا وه‌ك كۆبانێ و ڕۆژئاوا له‌ پێش پیاویشه‌وه‌ ده‌ناسێنێت .
وتیشی: وێنه‌كان باس له‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌كات كه‌ ژنان تا ئێستا ناویانه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆیان كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ كوێ ؟ چیتر ماوه‌ به‌ ده‌ستی بهێنن؟ .
سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له‌ وێنه‌كاندا كار بۆ ژینگه‌ش كراوه‌ ، مه‌به‌ست له‌ كاركردنیش بۆ ژینگه‌ له‌م وێنانه‌دا ئه‌وه‌یه‌ توندوتیژی و جه‌نگ چی كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ژینگه‌و منداڵان هه‌یه‌ ، كارمان كردووه‌ له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌ جیاوازه‌كان ،هه‌روه‌ها هه‌ندێك كاری تیایه‌ ڕه‌خنه‌ی سیاسییه‌ له‌ سه‌رجه‌م حیزبه‌كان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان تا له‌ناو خۆیاندا یه‌كگرتوو بن .

284 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/18/2017 3:56:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ