تەندروستی
بۆڕزگاربوون له‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ پشتی به‌كار مه‌هێنن
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
ئازارى پشت یه‌كێكه‌ له‌و گیرو گرفتانه‌ى كه‌ زۆر كه‌س به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش ئازارى تونده‌ له‌ بڕبڕه‌ى پشتدا په‌یدا ده‌بێت ، زۆر جۆرى خه‌و هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ئازاره‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، بۆیه‌ باشتروایه‌ په‌یڕه‌وى ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌یت و به‌م شێوازه‌ بخه‌ویت كه‌ ئازارت كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
 بۆ ئازارى پشتت په‌یڕه‌وى ئه‌م شێوازه‌ خه‌وه‌ بكه‌:-
 • سه‌ره‌تا پێویسته‌ شوێنى خه‌وه‌كه‌ت ڕێك بخه‌یت و پێویسته‌ شوێنه‌كه‌ت زۆر ته‌خت بێت و هه‌رگیز له‌ شوێنى به‌رز و نزم مه‌خه‌وه‌ و هه‌ردوو قاچه‌كانت رێك ڕابكێشه‌و جووتى بكه‌ . • باشتروایه‌ له‌سه‌ر لا یان له‌سه‌ر پشت بخه‌ویت ، چونكه‌ ئازاره‌كه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه‌ . 
• بۆ نه‌مانى ئازارى بڕبڕه‌ى پشتت باشتروایه‌ پشتى به‌كارمه‌هێنه‌ یان به‌ هیچ جۆرێك پشتى گه‌وره‌و قه‌ڵه‌و مه‌خه‌ره‌ ژێر سه‌رته‌وه‌ . 
• پێش نوستن چوونت بۆ گه‌رما یارمه‌تیت ده‌دات ئازارى پشتت خاوو ببێته‌وه‌ و به‌ ئاسوده‌یى بخه‌ویت . 
• به‌ڵام شاره‌زایان و پزیشكان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێ كه‌وتوون باشترین جۆرى خه‌و بریتییه‌ له‌سه‌ر پشت بخه‌ویت ، چونكه‌ ڕێگره‌ له‌ ئازارى گه‌ده‌ و ئازارى پشتت كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ناهێڵێت دووچارى هه‌ناسه‌ توندى بیته‌وه‌ .
• به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پشت نوستیت پشتییه‌ك بخه‌ ژێر ئه‌ژنۆكانته‌وه‌ و یان به‌ ده‌ما نوستیت ئه‌وا پشتییه‌ك بخه‌ ژێر حه‌وزته‌وه‌ و له‌سه‌ر لا نوستیت ئه‌وا پێویسته‌ دوو پشتى به‌كار بهێنیت یه‌كێكیان بخه‌ نێوان قاچه‌كانته‌وه‌ ئه‌وى تریان بخه‌ ژێر سكته‌وه‌ به‌م جۆره‌ بڕبڕه‌ى پشتت ڕێك ده‌بێته‌وه‌ و ئازاره‌كه‌ى نامێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕبڕه‌ى پشتت به‌هێز ده‌بێت .
سه‌رچاوه‌ : المرسال
864 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/18/2017 12:22:38 PM
زیاتر ...