وەرزش
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هیوای گەیشتنی بەمۆندیال ماوە
ئاڕاستە:کاوان عومەر


ئیتالییه‌كان به‌دوای رێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن بۆ به‌شداریكردن له‌ مۆندیالی 2018ی رووسیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئاتزوری له‌ پاشكۆی مۆندیالدا له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی سوێد له‌ به‌شداریكردن له‌ مۆندیال بێبه‌شكرا.

رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرت، رایگه‌یاند ئیتالیا رێگه‌یه‌كی یاسایی دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شداری له‌ مۆندیالی رووسیادا بكات، سه‌ره‌ڕای سه‌رنه‌كه‌وتنی له‌ پاڵاوتنه‌كاندا و نووسیویه‌تی "ئیتالییه‌كان هیوایان به‌ مادده‌ی 7ی یاسای فیفایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنێكی بۆ بدۆزێته‌وه‌ له‌نێو ئه‌و 32 هه‌ڵبژارده‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ كۆتاییه‌كانی مۆندیال".

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ مادده‌ی 7ی یاسای فیفادا هاتووه‌، هه‌ر یه‌كێك له‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ مۆندیال، ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ر هۆكارێك نه‌یتوانی به‌شداری بكات یان به‌هۆی هه‌ر هۆكارێك دوورخرایه‌وه‌، ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌جیاتی ئه‌و به‌شداری له‌ مۆندیالدا ده‌كات كه‌ له‌ پۆلینی فیفادا به‌رزترین پله‌ی هه‌یه‌ له‌نێو ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ مۆندیال".

وه‌ك تۆتۆ سپۆرت "باسی ده‌كات، ئیتالیا ده‌یه‌وێ فشار بخاته‌ سه‌ر فیفا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ مۆندیال له‌ به‌شداریكردن بێبه‌ش بكات كه‌ كێشه‌ی سیاسی و ناوخۆییان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بلیته‌كه‌ی به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا بدرێت".
1503 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/17/2017 4:55:02 PM
زیاتر ...