هونەر
پێشانگەی ھونەری ھاوچەرخ بۆ ھەشت ڕاوم دەکرێتەوە
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

گروپی ھونەری کۆنسێپت ئارت لەشاری سلێمانی پێشانگەیەکی جیاواز بۆ ھەشت ھونەرمەند لەژێرناونیشانی (ھونەری ھاوچەرخ لە ھەشت ڕاوم)دا دەکاتەوە و بۆ ماوەی ١٥ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

زانا ڕەسوڵ یەکێک لەو ھونەرمەندانەی کە بەکارێک بەشداری کردبوو بە ئاراستەی ڕاگەیاند: پێشانگاکە بریتییە لە ھەشت کاری جیاواز کەھەریەکەیان باس لە ڕوداوێکی جیاواز دەکات و ھەریەکەیان ھەڵگری چیرۆکێکە.

وتیشی: ھونەرمەندەکانیش(گەیلان عەبدوڵا و ھەڵۆ لانۆ و زانا رەسوڵ و ئاڤان صدیق و شەمێران فەتاح و ئەیوب ڕەئوف و زامۆئا داراغا و محەمەد ئیسماعیل)ە کە کاری ھەریەکەیان لەژێر ناونیشانێک ھاتونەتە بەرھەم.

ئەو ھونەرمەندە ئاماژەی بەوەشکرد: پێشانگەکە لە ڕۆژی (١١-١١-٢٠١٧)کراوەتەوە و تاوەکو(٢٥-١١-٢٠١٧)بەردەوام دەبێت و تێیدا پیشاندانی ستایلی کار و بیرکردنەوە و تێڕوانینی خۆمانە بۆ ماتریاڵ وەکو ڕەنگدانەوەی ھونەری ھاوچەرخ لە کوردستان خستۆتەڕوو.

ھونەری ھاوچەرخ لەدوای جەنگی جیھانی دووەمەوە لە ئەوروپا و ئەمریکا پەیدابووە،وەک دەربڕینێک بۆ گیرسانەوەی برینەکان و بەردەوامی ژیان و تازەکردنەوەی شێوەکانی دوای ئەو وێرانکارییانەی کە جەنگی جیھانی دووەم ھێنای بەسەر مرۆڤایەتیدا.

339 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/16/2017 9:15:28 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ