کۆمەڵایەتی
هه‌رگیز به‌م ڕێگه‌یه‌ سزای منداڵه‌كه‌ت مه‌ده‌
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
دیاره‌ ڕۆژانه‌ هه‌موو منداڵێك لاساری ده‌كات كه‌ زۆربه‌ی كات دایك و باوكی به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و لێی بێزار ده‌بن ، تا وایان لێ دێت سزای منداڵه‌كه‌یه‌ن بده‌ن تا واز له‌ لاساری بهێنێت.
له‌ گۆڤاری (الاهالی لیتفالهم)دا باس له‌ سزای لێدانی منداڵ ده‌كات كه‌ چه‌ند كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ دروست ده‌كات ، یه‌كێك له‌و كاریگه‌ریانه‌ بریتییه‌ له‌ تووش بوونی منداڵه‌كه‌ خه‌مۆكی و نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كان .
هه‌ر بۆیه‌ شاره‌زایان له‌م بواره‌دا ئامۆژگاری دایك و باوكان ده‌كه‌ن به‌ هیچ جۆرێك سزای منداڵه‌كه‌ت با لێدان نه‌بێت ، چونكه‌ منداڵ له‌م باره‌دا دووچاری وه‌ستانی مێشك ده‌بێته‌وه‌ ، به‌مه‌ش یاد و بیره‌وه‌ری ده‌روونی زۆر لاواز ده‌بێت .
هه‌روه‌ها  ده‌ست درێژی كردنه‌ سه‌ر منداڵ و لێدانی و هه‌ڕه‌شه‌ هه‌موویان كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر باری ده‌روونی و تووش بوونی به‌ خه‌مۆكی و بێتاقه‌تی .
هه‌وڵ بده‌ منداڵه‌كه‌ت به‌ شێوازێك په‌روه‌رده‌ بكه‌یت كه‌ گوێت لێ بگرێت تاوه‌كو دژایه‌تیت نه‌كات ، به‌م شێوه‌یه‌ دوور ده‌كه‌ویته‌وه‌ له‌ سزای لێدانی منداڵه‌كه‌ت و ناڕێكی ده‌روونی و خه‌مۆكی .
سه‌رچاوه‌ : ویب تیب.
579 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/16/2017 2:30:34 PM
زیاتر ...