تەندروستی
بۆردی تەندروستی 4 بڕیاری دەرکرد
ئاڕاستە : هەردی حەسەن


لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پابەندبوونی کارمەند و نۆرینگەکانی تەندروستی بۆردی تەندروستی لە ئیدارەی ڕاپەڕین چوار بڕیاری دەرکردووە و لە جێبەجێ نەکردنی ئەو بڕیارانەشدا سزای یاسای ئەو تەندروستکارانە دەدات .

بەپێ ئەو بڕیارانەی کە بۆردی تەندروستی ڕاپەڕین پەسندی کردوون وێنەیەکیان بۆ ماڵپەڕی ئاڕاستە ناردووە تێیدا هاتووە"
بۆردی تەندروستی ڕاپەڕین بڕیاری داوە بەداخستنی سەرجەم ئەو نۆرینگە تەندروستیانەی کە لە سنورەکە دا مۆڵەتیان نیەوە ، وە ماوەیە یەک هەفتەش مۆڵەت دراوەتە ئەو نۆرینگانەی کە مۆڵەتی کار کردنیان بەسەر چووە پێویستە نوێ ی بکەنە بە پێچەوانەشەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر " .
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە " پێویستە کارمەندی تەندروستی مۆڵەتی هەبێت و مۆڵەتی کارکردنی پێ بدرێت ، وە نابێت مۆڵەتی کارکردنی کارمەندی تەندروستی بەکرێ بدرێت و بفڕۆشرێت کە ئەمە پێچەوانەی یاسا و ڕێنمایەکانە. وە دەبێت کارمەندی تەندروستی مامەڵە بەو مادانەوە بکات کە ڕێگەی پێدراوە بە پێی یاسا و ڕێنمایەکانی هەرێم ".
لە سەر ئەم بڕیارانە تەها محەمەد ووتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ئەم بڕیار و ڕێنمایانە لە سەندیکای تەندروستی ئاماژەی پێکراوە بەڵام  لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە پێویست زانرا ئەم بۆردە بەسەر پەرشتی ئیدارەری ڕاپەڕین هەبێت تا زیاتر ڕێنمای و یاساکان جێ بەجێ بکرێن و  ئەم  سەرپێچی یانە  بەدی دەکرێن و کراون کە لە بڕیارانەی بۆردی تەندروستی ئاماژەی پێکراوە بۆیە لە چەند ڕۆژی داهاتوو لیژنەکان کاری خۆیان بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم بڕیارانە دەکەن".

253 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/16/2017 1:24:21 PM
زیاتر ...