کۆمەڵایەتی
پێویسته‌ له‌كاتى توڕه‌بوونى هاوسه‌ره‌كه‌تدا ئاوا مامه‌ڵه‌ بكه‌یت
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
 دروست بوونى كێشه‌ و گیرو گرفت له‌ نێو هاوسه‌راندابه‌شێكى زۆرى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تووڕه‌یى و هه‌ڵچوونى ده‌روونى ، و گوێ له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ى ناگرێت ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ تێك دان و لێك ترازانى خێزانه‌كان ، بۆیه‌ هه‌موو تاكێك كه‌ ئاشنایه‌ به‌وه‌ى كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى تووڕه‌یه‌ و هه‌میشه‌ بارى ده‌روونى ناڕێكه‌ ده‌بێت ڕێنمایى ئه‌م مامه‌ڵانه‌ بكات بۆ مانه‌وه‌ى ئاسوده‌یى نێو خێزانه‌كه‌ى .
 • چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌ تووڕه‌كه‌تدا ده‌كه‌یت ؟ 
• دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌و ڕه‌فتارانه‌ى كه‌ ده‌زانیت هاوسه‌ره‌كه‌ت پێ ى تووڕه‌ ده‌بێت .
 • زیاتر خانمان ده‌توانن زمانى سۆز و خۆشه‌ویستى پێ ى بدوێن و ده‌روونى هاوسه‌ره‌كه‌ى پێ ئارام بكاته‌وه‌ و هه‌تاوه‌كو دێته‌وه‌ سه‌ر خۆى . 
• له‌كاتى تووڕه‌یى هاوسه‌ره‌كه‌تدا هه‌وڵ بده‌ هیچ گفتوگۆیه‌كى له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ و لێى دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ هه‌تاوه‌كو ئارام ده‌بێته‌وه‌ .
 • كاتێ هاوسه‌ره‌كه‌ت تووڕه‌ ده‌بێت باشتروایه‌ ئه‌گه‌ر به‌سه‌رپێوه‌ بوو دابنیشێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانیشتبوو هه‌ڵبسێته‌ سه‌ر پێ بۆ ئارام بوونه‌وه‌ى ده‌روونى .
 • هه‌وڵ بده‌ له‌ دواى ئارام بوونه‌وه‌ى زۆر به‌ هێمنى گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و چاره‌سه‌رى گیرو گرفتى نیوانتان بكه‌یت.
 سه‌رچاوه‌ : سیدتى .
2158 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/15/2017 1:28:41 PM
زیاتر ...