تەندروستی
خواردنى ڕه‌شكه‌ چاره‌سه‌رى 5 جۆرى نه‌خۆشى پێست ده‌كات
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
 ڕه‌شكه‌ به‌باشترین گیایى ده‌رمانى داده‌نرێت ، به‌ ڕه‌شكه‌ى ڕه‌ش ناسراوه‌ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌یتى ڕه‌شكه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستى به‌تایبه‌تى هه‌رس ئاسان ده‌كات و به‌رگرى به‌هێز ده‌كات و پێست و قژ جوان ده‌كات ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ڕۆنى ڕه‌شكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاسن و ڤیتامینات و پرۆتین ، ده‌ركه‌تووه‌ زه‌یتى ڕه‌شكه‌ چاره‌سه‌رى پێنج جۆرى نه‌خۆشى ده‌كات كه‌ له‌ ئێستادا زۆر باوه‌ . 
ڕۆنى ڕه‌شكه‌ چاره‌سه‌رى چى ده‌كات ؟
 • چاره‌سه‌رى سه‌ده‌ف ده‌كات : سه‌ده‌ف یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانى پێست زۆرێك به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن كه‌ پێست وشك ده‌كاته‌وه‌ و هه‌و ده‌كات و تووشى خووران و سوور بوونه‌وه‌ى ده‌كات ، بۆیه‌ ئه‌م ڕۆنى ڕه‌شكه‌كه‌ى لێ بده‌ پێستێكى چه‌ورى نوێت پێ ده‌به‌خشێت .
 • چاره‌سه‌رى ڕه‌بۆ ده‌كات : ڕه‌بۆ دووچارى هه‌ناسه‌ توندى و گیرو گرفتى هه‌ناسه‌ هه‌ڵكێشانت ده‌كاته‌وه‌ و بۆرى هه‌ناسه‌ت ووشك ده‌كاته‌وه‌ ، ڕۆژانه‌ خواردنى یه‌ك كه‌وچكى بچووك ڕۆنى ڕه‌شكه‌ دواى (10) خوله‌ك بۆرى هه‌ناسه‌ت ئارام ده‌كاته‌وه‌ . 
• چاره‌سه‌رى به‌ردى گورچیله‌ : زۆر كه‌س به‌ده‌ست ئازارى گورچیله‌ و به‌ردى زراوه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ، ئه‌مه‌ش دیاره‌ به‌ردى تێدایه‌ بۆیه‌ خواردنى ڕۆنى ڕه‌شكه‌ به‌ردى گورچیله‌ و زراو بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ئازاره‌كه‌ى كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
 • چاره‌ سه‌رى قژ ڕووتانه‌وه‌ : زۆر كه‌س بێزار بووه‌ له‌ قژ ڕووتانه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌كارهێنانى ئه‌م ڕۆنه‌ ڕۆژانه‌ بیده‌ى له‌ قژت ، ئه‌وا قژه‌كه‌ت پڕ ده‌كاته‌وه‌ و نایه‌ڵێت بڕوتێته‌وه‌ . 
• چاره‌سه‌رى به‌رزى په‌ستانى خوێن : په‌ستانى خوێن یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژ خایه‌نه‌كان و به‌رز بوونه‌وه‌ى كۆلیسترۆڵى خوێن ده‌ره‌نجامى خراپ دروست ده‌كات بۆیه‌ ڕۆژانه‌ خواردنى زه‌یتى ڕه‌شكه‌ ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر كۆلیسترۆڵى خوێندا . 
سه‌رچاوه‌ : مجله‌ حیاتك.
3437 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/15/2017 1:26:06 PM
زیاتر ...